شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی جێژنی قوربانی پیرۆز

پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی جێژنی قوربانی پیرۆز
بابەشێخ حوسەینی

بە بۆنەی هاتنی جێژنی قوربان گەرمترین پیرۆزبایی بەهاونیشتمانیانی موسڵمانی کوردستان،موسڵمان لە ئێران و جیهان پێشکەش دەکەم.

هاونیشتمانیانی ستەملێکراو!

کەس وکاری شەهیدانی ڕێگەی ئازادی!

بە بۆنەی هاتنی جێژنی قوربان گەرمترین پیرۆزبایی بەهاونیشتمانیانی موسڵمانی کوردستان،موسڵمان لە ئێران و جیهان پێشکەش دەکەم. جێژنی قوربان گەورەترین جێژنی موسڵمانانەو لەو جێژنەدا کەسانی دەوڵەمەندو خاوەن دارایی، بە قوربانی کردن و بەخشینەوەی گۆشت و کۆمەک و هاوکاری جۆراوجۆر بە سەر هەژاراندا، ئەرکێکی گرینگ بە جێ‌ دەگەێنن.لە جێژنی قورباندا لێبوردویی و دڵپاک بوونەوەی هاوگەڕەک وهاوشاری و هاونیشتمانی لە حاست یەک و دۆستایەتی و کاری هاوبەش گەرم دادێتەوە. جێگەی خۆیەتی هاونیشتمانیانی خاوەن توانای کوردستان و بە تایبەت کەسانی دەوڵەمەند، لەم هەلومەرجە ناسکەدا، کە دەسەڵاتدارانی نەزان لە ئێران، بە دزی و بە تاڵان بردنی سەرمایەی خەڵک، ژیانی جەماوەریان چەند پلە قورس کردوەو هەژاری و بێکاری و نەخۆشی کوشەندەی کۆڕۆناش ژیانی هەژارانی زیاتر لە ڕابردوو تاڵ کردوە، هاوکاری بە خانەوادە هەژارو کەم داهاتەکان بگەێنن. بەو هەمێدم هەموو هاونیشتمانێکی دەوڵەمەند بە جێ‌ بە جێ‌ کردنی ئەرکی ئایینی و نەتەوەیی لە پرۆسەی خزمەت بە گەل و نیشتمان دەروی بەرچاو بگێڕێ‌. بەڵێ‌ لەکاتێکدا هەستی لێبوردویی هاونیشتمانیان لە بەرانبەر یەکتر زیاتر دەبێ‌ و هاوکاری هەژاران و نەخۆشەکان و لێقەوماوان پەرە دەستێنێ‌،لە هەمانکاتدا بڕیاری بەرخودان و بەگژداهاتنەوەی شەیتانەکانی زەمانەو دەسەڵاتە جینایەتکارەکان گەرم و گوڕتر دەبێ‌ و جەماوەری خاوەن بڕیار بە گژ ستەم و بێدادیدا دێنەوە، بە تایبەت جەماوەری ستەملێکراو لە ئێراندا، بە دەرس وەرگرتن لە پەیامی جێژنی قوربان و دەرس وەرگرتن لە گشت ڕێوشۆێن و پەیامە ئایینەکان و باوەڕەکان، شێلگیرانەتر لە ڕابردوو لە مەیدانی بەرخودان و راپەڕیندا دەبن. بەم بۆنە پیرۆزەوە داوا لە مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی ئیسلام دەکەم، زیاتر لە ڕابردوو، بۆ ناساندنی ڕووی دزێوی ئاخوندە دەسەڵاتدارە جینایەتکارەکان لە ئێرانداو هەروەها لە جۆش دانی خەڵک بۆ شۆڕش لە بەرانبەر ئەو ڕژیمە ملهوڕەدا تێبکۆشن.بێگومان خەبات و تێکۆشان لە بەرانبەر ڕژیم و دەسەڵاتێک کە بۆتە بەڵا بە سەر خەڵکی ئێران و کوردستان و خەڵکی وولاتانی ناوچەکەو جیهان ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانی و ئایینە.

 لە گەڵ پیرۆزبایی دووبارەم

 سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

 سکرتێری گشتی بابەشێخ حوسەینی

 9 ی گەلاوێژی 1399 کۆچی خۆری 30 ژوئەنی 2020 زایینی


4 ساڵ و 3 مانگ و 23 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 1 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی جێژنی قوربانی پیرۆز

پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی جێژنی قوربانی پیرۆز



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن