پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دەستدرێژی بۆسەر مێرمنداڵان بەناوی ئیسلامەوە!

دەستدرێژی بۆسەر مێرمنداڵان بەناوی ئیسلامەوە!

خەبات مێدیا: محەممەدی جەبباری، دادوەری گشتی و دادگای ئینقلابی شاری سنە کە پێشتر بەڕێوەبەری پاراستنی ئیتڵاعاتی دادگای کوردستان بوو، لەسەر سکاڵای سێ مێرمنداڵی کور

خەبات مێدیا: محەممەدی جەبباری، دادوەری گشتی و دادگای ئینقلابی شاری سنە کە پێشتر بەڕێوەبەری پاراستنی ئیتڵاعاتی دادگای کوردستان بوو، لەسەر سکاڵای سێ مێرمنداڵی کورد بە دەزگای دادوەری، گومانی تۆمەتی هاوڕەگەزبازی و دەسدرێژی سێکسی لەسەرە.
ئەو سێ مێرمنداڵە کە تەمەنیان 16 و 17 و 20 ساڵانە، بەناوەکانی سامان "و محەممەد" و زانیار" لە سکاڵاکەیاندا ئاماژەیان بەوە کردووە کە لە شاخی ئاویەری شاری سنە بە تاوانی خواردنەوە دەستبەسەر کراون و بردویاننەتە پێش دادوەر جەبباری.
دەڵێن: جەبباری دەرگای داخست و هەڕەشەی کرد کە جگە لە تاوانی مەشروب خواردنەوە، تاوانی ئەندام بوون لە حزبە کوردستانیەکانیش دەخاتە پاڵمان و دەمانگرن، ئێمەش زۆر ترسابووین و وامان دەزانی کارمان تەواو بوو، و 
ناوبراو ووتی لەدەرێ‌ چاوەڕێبن تا نامەی گرتنەکەتان دەنوسم، سەعاتی کاری تەواو بوو و دوو سەعاتی تریش لەدەرێ‌ چاوەڕێ بووین، سەعات 4 ناوبراو لەژورەکەی هاتە دەرێ‌ و وتی بڕۆن سەعات شەش وەرن بۆ ئەو ئادرەسەی کە دەتاندەمێ‌ بزانم دەتوانم هاوکاریتان بکەم یان نا، ئێمەش چووین بۆ ئادرەسەکە.
ئەو سێ مێرمنداڵە لەدرێژەدا دەڵێن، جەبباری ئێمەی بردە ئاپارتمانێک لە گەڕەکی سەعدی شاری سنە و درگای کردەوە و ئێمەی بردە ژورێ‌، لەدوای ئامۆژگاری و قسەیەکی زۆر، بەردەوام چەکەکەی نیشان ئەداین و داوای لێکردین کە پێوەندی جنسیمان هەبێ‌ لەگەڵی، و دەیوت کە بۆ هەرجارێک بڕێکی باش پوڵمان دەداتێ‌ و هەروەها پەروەندەکە دادەخات، مێرمنداڵەکان دەڵێن، لەڕوی ترسەوە ئەوکارەمان لەگەڵ ئەنجام دام، بەڵام دواتر بۆمان دەرکەوت کە فیلمی لێگرتووین و ووتی ئەگەر لە هەرشوێنێک باسی بکەین ئەوە وێنەی خۆی لە فیلمەکە لادەبات و ئابڕوی ئێمە دەبات، دەڵێن، ترساین تا ئەوکاتەی کە بە ڕاوێژی وەکیلێک توانیمان شکایەتی لێبکەین.
لەلایەکی ترەوە هەڕەشەیان لە خانەوادەی ئەو سێ مێرمنداڵە کردووە کە بێدەنگ بمێننەوە.


 


4 ساڵ و 3 مانگ و 18 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دەستدرێژی بۆسەر مێرمنداڵان بەناوی ئیسلامەوە!

دەستدرێژی بۆسەر مێرمنداڵان بەناوی ئیسلامەوە!



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن