خەبات مێدیا: ڕژیمی ئاخوندی ئێران بۆکڕینی موشەکی ئێس 300ی ڕووسی سەرچاوەی زێڕی ئەندریانی فرۆشت.
خەبات مێدیا: ڕژیمی ئاخوندی ئێران بۆکڕینی موشەکی ئێس 300ی ڕووسی سەرچاوەی زێڕی ئەندریانی فرۆشت.
ڕاگەیاندنەکانی ڕژیم دەنوسن: ئەڵاوێردی دێهقانی نوێنەری وەرزەقان و ئەندامی کۆمیسیۆنی پیشەسازی و سەرچاوەکانی ڕژیمی ئاخوندی ڕەخنەی لە بارودۆخی ئێستای سەرچاوەی ئەندریان لە پارێزگای وەرزەقان گرتووە و دەڵێ: بەداخەوە ئەم سەرچاوە دەوڵەمەندە لەجیاتی دەرفەت بۆ بەرهەمهێنانی ناوچەکە، بوەتە کێشەو گرفت، و دیارنیە کە ڕووسیەکان چەندە زێڕیان لەو سەرچاوەیە دەرهێناوە.
نوێنەری وەرزەقان لە مەجلیسی ڕژیمی ئێران بە تەئکید کردنەوەی ئەوەی کە ئەوان بە شێوازەکانی بردنە دەرەوەو بابەتی دارای سەرچاوەی ئەندریان ناڕازین، دەڵێ: دیارنیە ڕووسیەکان چەندەیان لەو بڕە بردووەتە دەرەوە.
لەو پێوەندەدا سەرچاوەیەک لە سپای پاسداران دەڵێت: ڕژیمی ئاخوندی لەبەرانبەر جێگیرکردنی سەرچاوەی بەرگری ئێس 300، سەرچاوەی زێڕی ئەندریانی ئازەربایجانیان داوە بە ڕوسیە.