پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هاشتاگی ناڕەزایەتی #کولبر_نکشید، پلەی یەکەمی بەدەست هێنا لە ئێران و کوردستان.

هاشتاگی ناڕەزایەتی #کولبر_نکشید، پلەی یەکەمی بەدەست هێنا لە ئێران و کوردستان.

خەباتمێدیا: بەکارهێنەرانی توییتر بە گەردەلولی ناڕەزایەتی بە کوشتنی کۆڵبەران و بە دروشمی (کوشتنی کۆڵبەران دەبێ ڕاوەستێ) هاشتاگی(کولبر را نکشید ) پلەی یەکەمی بەدە

خەباتمێدیا: بەکارهێنەرانی توییتر بە گەردەلولی ناڕەزایەتی بە کوشتنی کۆڵبەران و بە دروشمی (کوشتنی کۆڵبەران دەبێ ڕاوەستێ) هاشتاگی(کولبر را نکشید ) پلەی یەکەمی بەدەست هێنا لە ئێران.
ئەم گەردەلولە توییتریە شەوی یەکشەممە 12ی گەلاوێژ، بۆ پشتیوانی لە کۆڵبەران لەکاتێکدا دەستی پێ کردووە کە لە نوێترین ڕاپۆرت دا لەسەر کوشتنی کۆڵبەران، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕۆژی 11ی گەلاوێژ نوسی: لەم مانگی زایینییەدا، شەش کۆڵبەر لە ئێران کوژراون و 14کۆڵبەری دیکە برینداربوون. 
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆڵبەرێک بە هۆی ڕوداو و پێنج کۆڵبەری دیکەش بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەکان گیانیان سپاردووە.
لە ماوەی مانگی ڕابردوش دا 14کۆڵبەر برینداربوون، کە سێ کەسیان بەهۆی ڕوداوو و یازدە کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ برینداربوون.
فەرهاد شەعبانی، یەکێک لەئەندامانی دەستەیبەڕێوەبەری مێدیای کۆڵبەر نیوز" لە مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردو بە ئێران ئینتەرنەشناڵی وتووە کە لە ساڵی 2019ی زایینی، لە بەفرانباری 97تا بەفرانباری 98، لانیکەم 249کۆڵبەر بە هۆی ڕوداوی جۆراوجۆر کوژراو و برینداربوون. 
بەرپرسانی ڕژیم لەمەڕ کوشتنی کۆڵبەران بە تەقەی ڕاستەوخۆیی هێزە ئەمنیەکان بێ دەنگ بوون،بەڵام جاروبار بە ڕوداوێک وەک گیان لەدەستدانی کۆڵبەران بەهۆی، سەهۆڵ و هەرەسی بەفر هەڵوێستیان گرتووە.
بۆ نمونە گیان لەدەستدانی دو کۆڵبەری مێرمنداڵ بەناوی فەرهاد خۆسرەوی " و براکەی ئازاد خوسرەوی" بەهۆی هەرەسی بەفر، کاردانەوەی زۆری بە دواوە بوو . 
بەرپرسانی ڕژیم هەڵوێستەکانیان هەر بە قسەیەو بە کردەوە هیچ هەنگاوێکیان بۆ کۆڵبەران هەڵنەگرتووە.
نەک کوشتنی کۆڵبەران کەم نەبوەتەوە، تەنانەت چالاکانی مەدەنی کە پشتیوانیان لەکۆڵبەران کردووە، دەستبەسەر، لێکۆڵینەوە و لە بەندیخانە کراون و سزا دراون.
هەروەها 3ی گەلاوێژی ئەمساڵ دە کەس لە چالاکانی مەدەنی بانە بە تاوانی بەشداری لە گردبونەوەی سێ ساڵ پێش واتە مانگی خەرمانانی ساڵی 96، لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی شاری بانە و بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە کوشتنی کۆڵبەران، بە گشتی بە 30ی مانگ زیندان و 250شەلاق و دانی 250 ملیۆن تمەن جەریمە، سزادراون. 
موحسین قادری، سەردار ئەمین پوور ، یاسین عوسمانی، بەرزان ڕەحیمی، ئازاد مەحموود زادە، شارام ساڵحی، ئاکام ئەحمەدی، عێزەت ئەحمەدی، مەهدی ئەرخەوانی، و ڕێبوار ساڵحی لە چالاکانی مەدەنی شاری بانەن، لەلایەن دادگای ئەم شارە بە تاوانی بەشداری لەم گردبونەوەیە سزا دراون.


4 ساڵ و 3 مانگ و 18 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 5 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هاشتاگی ناڕەزایەتی #کولبر_نکشید، پلەی یەکەمی بەدەست هێنا لە ئێران و کوردستان.

هاشتاگی ناڕەزایەتی #کولبر_نکشید، پلەی یەکەمی بەدەست هێنا لە ئێران و کوردستان.



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن