بە داخەوە کاک جەلیل گادانی کەسایەتی دیاری رێگەی کوردایەتی و ئازادیخوازی کۆچی دوایی کرد.
بە داخەوە کاک جەلیل گادانی کەسایەتی دیاری رێگەی کوردایەتی و ئازادیخوازی کۆچی دوایی کرد. کاک جەلیل گادانی نزیک به حهوت دهیه ژیانی خۆی تهرخان کردن بۆ خزمهت به خەباتی مافخوازانەی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران و خەباتی ڕەوا لە بەرانبەر ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندەکان لە ئێراندا . کاک جەلیل گادانی هەمیشە باوەڕی وابوو نابێ لە گەڵ دەسەڵاتی ئاخوندەکان لە ئێران ووت وێژو دانوستان بکرێ و باوەڕی بە خەباتی شێلگیرانە بۆ گەیشتنی کورد بە مافەکانی بوو،هەروەها باوەڕی وابوو، ڕوخانی یەکجاری دەسەلاتی دیکتاتۆری لە ئێران چارەسەرێکی بنەڕەتیە.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران کۆچی دوایی کاک جەلیل بە زیان بۆ جوڵانەوەی مافخوازنەی کوردستان و شۆڕشی ڕەوا لە بەرانبەر دەسەڵاتی ئێران دەزانێ. بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک جەلیل گادانی تێکۆشەری دێرینی گەلی کورد، بابەشێخ حوسەینی سکرتێری گشتی و سەرکردایەتی سازمانی خەبات و تێکڕای هاوباوەڕانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی بە خانەوادەی کاک جەلیل و هەواڵانی لە حیزبی دیموکراتی کوردستان ڕادەگەێنین و لە غەم وپەژارەیاندا بەشدارین.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران 16 ی گەلاوێژی 1399 کۆچی خۆری