خەبات مێدیا: خەڵکی ئێران، بەهۆی سیاسەتی هەڵە و تەنانەت سیاسەتی سیستماتیکی ڕژیم بۆ هەژارتر کردنی خەڵک و هێنانە خوارەوەی هێڵی هەژاری، لەدۆخێکی نالەباردا ژیان دەکە
خەبات مێدیا: خەڵکی ئێران، بەهۆی سیاسەتی هەڵە و تەنانەت سیاسەتی سیستماتیکی ڕژیم بۆ هەژارتر کردنی خەڵک و هێنانە خوارەوەی هێڵی هەژاری، لەدۆخێکی نالەباردا ژیان دەکەن بەهۆی فەقر و هەژاری و ئەمەش بۆتە هۆی سەرهەڵدانی دیاردەگەلێکی سەرسووڕهێنەر.
بەداخەوە هەتا دێت دیاردەی فرۆشی گورچیلە و ئەندامانی جەستە ئاسایی دەبێتەوە، وخەڵک زیاتر بۆ دابین کردنی ژیانی خۆیان ڕوویان هێناوەتە بازاڕی فرۆشی جەستە و
لەم نێوانە پیشەی دەڵاڵی درووست بووە. کەسانێک بە بێ هیچ هەستی مرۆڤایەتی لە هەژاری خەڵک کەڵکی نابەجێ وەردەگرن و بۆ قازانجی خۆیان کەسانێکی دیکە دەکەنە قوربانی.
هەرچەند لە یاسای ڕژیمی ئێران، ئەم دیاردانە نایاساییە، بەڵام بە کردەوە پێشیان پێ ناگیرێ و تەنانەت ئەو کەسانە بەناوی دەڵاڵی ئەندامانی جەستە، لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ماڵپەڕی تایبەت بە خۆیان هەیە.
بەدڵنیاییەوە ئافرەتان لێرەدا زۆرتر توشی زیان دەبن، بەهۆی نەبونی پشتیوانی یاسایی و نەبونی کار، ئافرەتان و بەتایبەت ئافرەتانی سەرپەرەستی بنەماڵە بۆ دابینکردنی پێداویستی ماڵ و منداڵیان ڕوویان هێناوەتە بەر دیاردەی فرۆشی ڕەحم و منداڵدانی خۆیان.
90 لە سەدی ئەو ئافرەتانەی لە ژێر تەمەنی 34 ساڵیدان، و زۆربەیان ژیانی هاوبەشیان شێواوە و لە چینی هەژاری کۆمەڵگەن، ڕوویان لە دیاردەی فرۆشی ڕەحمی خۆیان کردووە لەپێناو پارە.
لە زۆربەی نەخۆشخانەکان بەهۆی ئەوەی کە دەزانن ئەم کردەوە نایاساییە وهەروەها بە پێچەوانەی یاسا ئایینیەکانە، بە نرخێکی زۆر ئەم کارە دەکەن.
زۆربەی ئەو ئافرەتانە، لەداهاتودا توشی نەخۆشی دەروونی و نەخۆشی جەستەیی دەبن.
ئەوان منداڵی کەسێکی دیکە لە ناخی خۆیان گەورە دەکەن و دواتر وەک ئافرەتێکی تەنیا و بێکەس دەمێننەوە و کەس نیە بەهانایانەوە بچێ.
لە وڵاتانی پێشکەوتوو، ئافرەتان و منداڵانێک کە دەرفەتی کاریان نەبێ ،لەلایەن دەوڵەتەکان مانگانە پارە وەردەگرن وپشتیوانیان لێ دەکرێ.
بەڵام لە وڵاتێکی وەکوو ئێران سەرەڕای ئەو هەموو سەروەت و سامانە، خەڵک بێ بەشن لەسەرمایەی وڵاتەکەی خۆیان، و ئەمەش دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی ئاوا دیاردەگەلێک.
اردەگەلێک.