خەبات مێدیا: بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستی هەواڵدەری ڕۆیتێرز کەوتووە، شارەزایانی ئەمنیەت لەسەر کۆگای 2750 تۆن نیتراتی ئامۆنیۆم لە بەندەری بەیروت و ئەگەری تەقینەوە
خەبات مێدیا: بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستی هەواڵدەری ڕۆیتێرز کەوتووە، شارەزایانی ئەمنیەت لەسەر کۆگای 2750 تۆن نیتراتی ئامۆنیۆم لە بەندەری بەیروت و ئەگەری تەقینەوەکە هۆشداریان داوەتەوە دەوڵەتی لوبنان و ئەم هەواڵە ڕاستەوخۆ نێردرابو بۆ سەرۆک کۆمار(میشێڵ عەوون)و سەرۆک وەزیران(حەسەن دیاب) و هەروەها لە هەواڵەکەدا باس لەوە کراوە کە ئەو ماددە شیمیاییە پێویستە و دەبێت بەزوترین کات بگوازرێتەوە بۆ شوێنێکی پارێزراو.
ڕۆژی ڕابردوو دەوڵەتی لوبنان لەدوای چەند ڕۆژ لەناڕەزایەتیەکانی خەڵکی ئەم وڵاتە بەهۆی ئەو تەقینەوە وێرانکەرەی بەیرووت، دەستی لەکار کێشایەوە.
ئەحمەد زێد ئابادی،شرۆڤەکاری سیاسی لە نووسراوێکدا و هاوکات لەگەڵ ئاماژە بە شکستی بەرنامەکانی ڕژیمی ئاخوندی لە ناوچەکە دا، نوسیویەتی: تەقینەوەکەی بەندەری بەیرووت،زیاتر لە هەموو لایەنێک زەرەر لە حیزبوڵای لوبنان دەدات،و ئەمەش دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە بەرنامەکانی ڕژیمی ئاخوندی لەناوچەکە دا.
ناوبراو هەروەها بە ئاماژە بە بێ توانایی ڕژیمی خامنەیی و پاسدارانی نووسیویەتی: لەئێستا دا وبۆ سەرکەوتنی حیزبوڵا بەسەرئەم قەیرانەدا، وادیارە ڕژیمی ئێران هیچ کارێکی لەدەست نایەت.