شه‌ممه‌ 

16 پووشپه‌ڕ 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دەرد و ئازارەکانی منداڵانی شیناوێ بەچارەسەر نەکراویی ماوەتەوە

دەرد و ئازارەکانی منداڵانی شیناوێ بەچارەسەر نەکراویی ماوەتەوە
خه‌بات مێدیا

لە دوای پێنج ساڵ لە رووداوی قوتابخانەی شیناوێ و سووتانی قوتابیە کچەکان بەهۆی کەمتەرخەمی بەرپرسانی رژیم و پشتگوێ خستنی ئەو قوربانیانە، دەرد و ئازاری کچانی شیناوێ

 لە دوای پێنج ساڵ لە رووداوی قوتابخانەی شیناوێ و سووتانی قوتابیە کچەکان بەهۆی کەمتەرخەمی بەرپرسانی رژیم و پشتگوێ خستنی ئەو قوربانیانە، دەرد و ئازاری کچانی شیناوێ بە چارەسەر نەکراویی ماوەتەوە. ڕێکەوتی 15ی سەرماوەزی 1391ی کۆچی خۆری، بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە قوتابخانەی بنەڕەتیی کچان لە گوندی شیناوێ سەر بە پیرانشار لە پارێزگای ورمێ، 37 کچی تەمەن 9 هەتا 11 ساڵە به ئاگرگرتنی سۆبەی نەوتی، تووشی سووتان بوون کە حاڵی 12 کەسیان مەترسیدار ڕاگەیەندرا. چەند ڕۆژ دوای ئەم ڕووداوە، دوو کەس لە قوتابیان به ناوەکانی "سەیران یەگانە" و "سارینا ڕەسووڵزادە" بە هۆی سەختی برینەکەیان گیانیان لە دەست دا.  

دوای 5 ساڵ لە تێپەڕێنی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە، قوتابیانی ئەم قوتابخانەیە هەتا ئێستا لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانیش بێبەشن. دوای تێپەڕینی ئەو 5 ساڵە، هەتا ئێستە هیچ ناوەندێکی فەرمیی ڕێژیمی ئێران ئامادەی وڵام دانەوە بە قوربانییان و بنەماڵەکانیان نییە و لە هێندێ‌ ڕێگاوە دەیانەوێ‌ ناکارامەیی، کەمتەرخەمی و سیستمی سەقەتی پەروەردەییان، بە دانی پارە بە بنەماڵەی قوربانییان پەردەپۆش بکەن. لەو پێوەندییەدا سەرەڕای بەڵێنی دانی پووڵ بە کچە قوتابیانی شیناوێ ئەم وادەیە تا ئێستە جێبەجێ نەکراوە و قوتابیان لەژێر گوشاری سەختی ئابووریی دان و ڕێژیم پووڵی پزیشکیان بۆ دابین ناکات.هاوکات بیمەی ئێران پاش گوشار و ناچار کردنی، لە بواری لابردنی نیوەی بیمەی کچە قوتابیانی شیناوێ بە هۆی ڕەگەزیانەوە ڕایگەیاندبوو، کە بەرزترین نرخی گونجاوی "دییە"ی ئەو کچانە بدات، سەرەڕای وادە و بەڵێنییەکانی بیمەی ئێران و دوای تێپەڕبوونی دوو مانگ لە کاتی دیاریکراوی ئەو کات هەتا ئێستا بیمە ئەو بڕە پووڵە نەداوە. هەروەها بیمەی ئێران "دییە"ی سەیران یەگانە و سارینا رەسووڵزادە ئەو دوو کچە قوتابییەی کە لە کارەساتی شیناوێ گیانیان لە دەست دا، بە نیوە داویە. لەو پێوەندییەدا، ساڵی 1393ی کۆچی خۆری، پارێزەری قوتابیانی شیناوێ وێڕای ئاماژه بە ئەوەی کە تەنیا نیوەی "دییە"ی ئەو کچانە دەدرێت وتیشی: بە داخەوە بە هۆی کچ بوون و مێینە بوون کە لە یاساکانی رێژیمی ئێراندا هاتووە، بیمە ڕایگەیاندووە، تەنیا نیوەی "دییە"ی پیاو و ڕەگەزی نێر، بەو کچانە دەدرێت. حوسێن ئەحمەدی‌نیاز پارێزەری قوتابیانی شیناوێ، سەبارەت بە بارودۆخی دۆسیەی کچە قوتابیانی شیناوێ ڕایگەیاندووە: کە 18 کەس لەم قوتابیانە هەنووکە "دییە"ی تەواویان وەرنەگرتووە. پێدانی "دییە"ی هەتاهەتایی بە کچە قوتابیانی شیناوێ سەرەڕای ئەوەی کە لە لایەن کۆمیسیۆنی "تەلفیق" پەسەند کراوە، بەڵام هەتا ئێستە بە شێوەی دیاریکراو ئەو بڕە پارەیەیان بۆ نەبڕدراوەتەوە و بە وتەی ئەو پارێزەرە بەردەوام لە بوودجەی ساڵی 1394 تاوتوێ دەکرێت. ڕەشەمەی ساڵی 1393ی ک خ، ئەو 12 کچە قوتابییەی شیناوێ، لەگەڵ بنەماڵەکانیان بە ئامادە بوون لە بەردەم بینای وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان داوایان کرد، سەبارەت بە کێشەکەیان چاویان بە وەزیری ڕێژیم بکەوێت، هەرچەندە وەزیری پەروەردە و بارهێنان سەرەڕای ئەوەی کە بەڵێنی دابوو لەگەڵیان چاوپێکەوتن پێک بێنێ، بەڵام چاوپێکەوتنی ئەنجام نەدا.


ڕێکەوتی 25ی گەلاوێژی 1393ی ک خ، کچە قوتابییەکانی شیناوێ پاش ئەوەی که "ئێدارەی بیمە" ڕایگەیاندبوو، بە هۆی کچ بوونیانەوە ئەم قوربانییانە، نیوەی "دییە"ی سووتانیان پێ دەدرێت، لەگەڵ بنەمالەکانیان لە بەرانبەر دەفتەری سەرکۆماری ڕێژیم لە تاران کۆبوونەوە. لە لایەکی دیکەوە، مۆرە دەستنیشانکراوەکانی ڕێژیمیش لە مەجلیس کە یەکێک لە ئەرکەکانیان داکۆکی کردن لە مافی هاووڵاتییانە، هەتا ئێستە هیچ پەرچەکردار، یان لێدوانێکی تایبەتیان کە ببێتە مەرهەمێک بۆ برینی ئەو منداڵانە نەدرکاندووە و تەنیا لێدوانی سەرزارەکی دەدەن.


5 ساڵ و 8 مانگ و 5 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دەرد و ئازارەکانی منداڵانی شیناوێ بەچارەسەر نەکراویی ماوەتەوە

دەرد و ئازارەکانی منداڵانی شیناوێ بەچارەسەر نەکراویی ماوەتەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن