شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

یادی شه‌هیدان ( خەلیل خۆشکەلام) و (تاهیر ساوانی)

یادی شه‌هیدان ( خەلیل خۆشکەلام) و (تاهیر ساوانی)
به‌شی شه‌هیدان

سه‌ره‌تایی وه‌رزی زستانه، سه‌رما و سۆڵه‌و سه‌خڵه‌ت و سه‌هۆڵبه‌ندان سه‌رتاپا  چایاو دوند و کوێستانه‌کانی داپۆشیوه‌.

که‌‌‌ تۆ مردی گه‌‌‌لت ژیا، به‌‌‌رزی وه‌‌‌کو دوند و چیا

شابازی لوتکه‌‌‌ی وره‌‌‌بووی، له‌‌‌ دڵتا بوون خۆزگه‌‌‌و بریا

بۆیه‌‌‌ مردی گه‌‌‌لت بژی، ڕێبازت هۆی بیرو مژی

به‌‌‌ڕاست هه‌‌‌رتۆ مانات زانی، چۆن بژی شه‌‌‌رته‌‌‌ نه‌‌‌وه‌‌‌ک چه‌‌‌نده‌‌‌ بژی
سەرەتایی وەرزی زستانه، سه‌‌‌رما و سۆڵه‌‌‌و سه‌‌‌خڵه‌‌‌ت و سه‌‌‌هۆڵبه‌‌‌ندان سه‌‌‌رتاپا  چایاو دوند و کوێستانه‌‌‌کانی داپۆشیوه‌‌‌. پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ وه‌‌‌ک پێشه‌‌‌نگ و پارێزگاری له‌‌‌ گه‌‌‌ل و نیشتمان، سه‌‌‌رما ناناسێ و وه‌‌‌ک هه‌‌‌وری سوری ئێواران له داوێنی چیاوه‌‌‌ ئاواده‌‌‌بێ و له‌‌‌گه‌‌‌ڵ زوخم و ته‌‌‌ژی به‌‌‌یانیان له‌‌‌ ناو گوند و باژێڕان سه‌‌‌ر ده‌‌‌ردێنن و ده‌‌‌بنه‌‌‌ هه‌‌‌وێنی خۆشه‌‌‌ویستی و ڕزگاری بۆ گه‌‌‌ل و نیشتمان. پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ قاره‌‌‌مانه‌‌‌کانی سازمانی خه‌‌‌بات، وه‌‌‌ک هه‌‌‌میشه‌‌‌ بۆ وه‌‌‌ده‌‌‌رنان و ڕووبه‌‌‌ڕووبونه‌‌‌وه‌‌‌ی داگیرکه‌‌‌ران ده‌‌‌ستیان له‌‌‌سه‌‌‌ر په‌‌‌لاپیتکه‌‌‌ی تفه‌‌‌نگیان بوو. سه‌‌‌ره‌‌‌نجام له‌‌‌ پشتی کیوه‌‌‌رۆی ناوچه‌‌‌ی بانه‌‌‌، له‌‌‌ ١٤ی بە فرانباری ١٣٦٣ئه‌‌‌م پۆله‌‌‌ پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ ده‌‌‌که‌‌‌ونه‌‌‌ شه‌‌‌ڕی ده‌‌‌سته‌‌‌ویه‌‌‌خه‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ به‌‌‌کرێگیراوانی ڕێژیم و له‌‌‌داستانێکی قاره‌‌‌مانانه‌‌‌دا سه‌‌‌رجه‌‌‌می ئه‌‌‌و هێزه‌‌‌ داگیرکه‌‌‌رو خۆفرۆشه‌‌‌ به‌‌‌سزای خیانه‌‌‌ت ده‌‌‌گه‌‌‌یەنن. بێگومان هه‌‌‌موو شانازی و سه‌‌‌رکه‌‌‌وتنێک به‌‌‌ره‌‌‌و لوتکه‌‌‌ی ئازادی قوربانی ده‌‌‌وێ و بۆ ئه‌‌‌مه‌‌‌ش پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ ئه‌‌‌و مرۆڤه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ گیان و مه‌‌‌رگی خۆی پێشمه‌‌‌رگی گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌ی ده‌‌‌کا و ئاماده‌‌‌یه‌‌‌ به‌‌‌سه‌‌‌ربه‌‌‌رزی و شانازیه‌‌‌وه‌‌‌ گیانی بۆ گه‌‌‌ل و خاکه‌‌‌که‌‌‌ی پێشکه‌‌‌ش کات. له‌‌‌و داستانەدا‌ دوو ڕۆڵه‌‌‌ی ئازاو قاره‌‌‌مانی گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مان شه‌‌‌هید خه‌‌‌لیل محمدی ناسراو به‌‌‌ ( خەلیل خۆشکەلام) و شه‌‌‌هید تاهیر غه‌‌‌رقی ناسراو به‌‌‌ (تاهیر ساوانی) بە گوللەی دوژمنانی کوردستان پێکران وشەهید بوون وگیانی پاکیان بەرەو بەهەشتی بەرین باڵی گرت. یادی ئەوو دوو شەهیدە قارەمانە بۆ هەمیشە لە ناودڵماندا دەمێنێ. نامرن ئەوانەی وا لە دڵی میللەتا دەژین.

شه‌‌‌هید خه‌‌‌لیل خۆشکه‌‌‌لام

بۆ گۆڕینی بارودۆخی ژیانی سەخت وپڕ چەرمەسەری زەحمەتکێشانی کوردستان، بۆ نەهێشتنی زولم و ستەم لە سەرشانی هەژارەکانی نیشتمان، بۆگۆڕینی ئاسەواری چەوسانەوەی گەلێک لە گەلێک وچینێک لە چینێک خەباتێکی سەخت ودرێژماوە پێویستە کە خاوەنی بیرو باوەری رەسەن وپێشکەوتوانە بێ ولەهەستی پاکی نەتەوایەتی جەماوەر هەڵ قوڵابێ. ڕێکخراوێک بۆ پێشرەوی پێویستە کە خاوەنی قەوارەیەکی ڕێک وپێک ورێبازێکی رەسەن وئامانجێکی بەرزو پیرۆز بێ. خەباتێک پێویستە پیاوانی به باوەر ئاڵای بخەنە سەر شان وهەموو دەسەڵاتێکی دەست کرد وپڕتاوانی مرۆڤ بەسەر مرۆڤدا رەد بکەنەوەو پاڵ پێوەنێن وە بەندەکانی دیلی وژێر چەپۆکەیی بشکێنن ورزگاری تەواوی مرۆڤ لە دەست هەموو زۆردارانی سەرزەوی بە دیاری بێنن. لەو مەیدانەدا ڕۆڵەکانی کوردستان ئەوانەی تامی تاڵی دەسەڵاتی تاوانباری داگیرکەریان چێشتووە ،بۆ سڕینەوەی شوێنەواری ستەم دەوری شۆڕشگێری خۆیان بینیوەو لە ڕێکخراوی پێشرەوی خۆیاندا هاوفکری وهاوکاریان کردووەو زۆر ڕۆڵە فیداکاریان کردووەته قوربانی.ڕۆڵەی شۆڕشگێری وەک شەهید خەلیل محەممەدی ناسراوبە(خەلیل خۆشکەلام) پێشمەرگەیەکی بە باوەر لە سەرەخۆ و هێمن وبەسەبروخۆڕاگر,پێشمەرگەیەک کە بە گژدا چوونەوەی دوژمنانی نەتەوە ونیشتمانەکەی بە واجبێکی نه ته وه یی و ئایینی و ئینسانی خوی دەزانی. پێشمەرگەیەک کە خومەینی ودارودەستە خوێن ڕێژو چەپەڵەکه ی به دوژمنی سەرەکی کومه لی مرووایه تی دەزانی. شەهیدخەلیل پێی وابوو کورد دەبێ بۆ چارەسەرکردنی ناتەواوییەکانی ژیانی کوردەواری هه ول و تەقەلا بکا، چونکه هەر ئامانجێک کە ئینسان بیهەوێ وەدەستی دەکەوێ و وەدەست دێ. لە هەمان کاتیشدا فیداکاری لە پێناو ئاواتدا بە سەرکەوتنی گەورە دەزانی . شەهید خەلیل پێی وابوو دەبێ گیانی له پێناو کورد وکوردستاندا لە دەست بدا. خوێنی بڕژێ وهەموو تاڵی وسوێری رێگای سەخت ودژواری شۆڕش بچێژێ . هه ر بویه لە ساڵی (١٣٥٨)دا کە کوردستانی دابەش کراو دیسان کەوتە بەر پەلاماری توندی هێزەکانی رژێمی ئاخوندی وخەڵکی کوردستان بو بە نیشانەی تیری بە کرێگیراوەکانی خومەینی، شەهید خەلیل چەکی پارێزگاری لەگەل ونیشتمانی کردە شان وبە گژداگیرکەراندا چوەوە . ژیرانە بیری دەکردەوە وئازایانە هەڵمەتی دەبرد . هەر چەند شەهید خەلیل لاوێکی نەخوێندوار بوو بەڵام مانەوەی لە سەنگەری خەباتدا وبوونی لە گەل پێشمەرگەی خەبات هانی دا کە لە بیری خوێندن دابێ . هەر لە ماوەی پێشمەرگایەتیدا دەستی کرد بە فێربوون تا توانی بخوێنێتەوە وبنووسێ. شەهید خەلیل پاش ٥ساڵ پێشمەرگایەتی وقەبوڵی رەنج ودەردی دەربەدەری لە شەڕێکی قارەمانانەدا لە ڕۆژی ١٤ بە فرانباری(١٣٦٣) لە پشتی کیوەروی ناوچەی بانە لەگەڵ برای هاوسەنگەرو ڕۆڵەیەکی دیکەی ساوان کاک تاهیر ساوانی بە گوللەی دوژمنانی کوردستان پێکران وشەهید بوون وگیانی پاکیان بەرەو بەهەشتی بەرین باڵی گرت وئەرکی خەبات وتێکۆشانیان بۆ هاوبیروباوەرەکانیان بەجێ هێشت . لەو ڕۆژەدا بوو کە تەمەنی 28ساڵەیی کاک خەلیل کۆتایی پێهات وچوارکۆرپەی ساوای کە بریتی بوون لە ٢کوڕ و ٢کچ بۆ کوردستان وبۆ گەل بە یادگار بەجێ هێشت . یادی شه هید خه لیل خوشکه لام و تیکرای شه هیدانی سازمانی خه بات و شه هیدانی ریگه ی رزگاری کورد و کوردستان به رز و به ریز بیت.

شەهید تاهیر غەرقی (تاهیر ساوانی)

گەلی کورد کە گەلێکی خاک داگیرکراوی دیلی بەندی داگیرکەرانی کوردستانە، لە مێژ ساڵە دژمنان و داگیرکەران بە هەموو شێوەیەک دەیچەوسێننەوە و لەگەڵی توندوتیژن و رێگە نادەن لێوی بە هاوار بگەڕێ و بە ئاگر و ئاسن دەنگی کپ دەکەن. لە کوردستانی ژێردەستی رژیمی ئێران، حاڵی کورد زۆر لەو مێژووە تاڵەی بە سەر کوردا هاتووە چەند جار خراپترە. رژیمی خومەینی کە بە ناوی دینەوە بەڵێنی بە خەڵکی ئێراندا کە ماف و ئازادیەکان بۆ گەلانی ئەو وەڵاتە بگێرێتەوە و دەسەڵاتێک لە ئێران دامەزرێ کە لە خەڵک بێ و بۆ خزمەتی خەڵک بێ، بەڵام زۆری پێنەچوو بە پێچەوانەی بەڵێنەکانی سیستەم و دەسەڵاتێکی جێگیرکرد کە رووی رژیمەکانی پێش خۆی سپی کرد، هەر زوو تاوی دا سەرکوت و رێگەی بە هیچ نەوایەکی ئازادیخوازی نەدا، وه کەوتە گرتن و راوەدوونانی بیرجیاوازان و پەلاماردانی نەتەوە ژێردەستەکان کە بە هیوای هاتنەدیی مافەکانیان و کۆتایی هێنان بە بێ مافی و چەوسانەوە بەشداری ڕاپەرینە جەماوەریەکانی دژ بە رژیمی شایان کردبوو. نەتەوەی کورد لە ئێراندا کە هەر لە دوای دابەش بوونی وەڵاتەکەی، ملی بە زۆرداری نەداوە و لە هەموو دەرفەتێک کەڵکی وەرگرتووە بۆ رزگاری نیشتمانی و وەدەرنانی داگیرکەران، بە دەرکەوتنی رووی راستی رژێمی خومەینی و خۆسەپێنی و درۆ و دەلەسەی دەسەڵاتداران، هەر زوو تاوی دایە دژایەتی ئەو دەسەڵاتە، وە ئامادە نەبوو پێملی زۆرداریەکانیان بێ و رێگەی بەرخۆدان و بەرنگاری گرتەبەر. کوڕانی کوردەواری پۆل پۆل پەیوەستی ریزەکانی پێشمەرگە دەبوون و سینگیان دەکردە مەتەرێز و سەنگەری دیفاع لە نیشتمان و نەتەوەی کوردی تینووی ئازادی. یەکێ لەو لاوانەی بۆ دیفاع لە خاک و گەل وەک بەوری بەیان لە داگیرکەران ڕاپەڕی و چەکی پڕ شانازی پێشمەرگایەتی لە شان کرد شەهید تاهیر غەرقی بوو، شەهید تاهیر لە خانەوادەیەکی هەژارداو ساڵی ۱۳۴۴ ی کۆچی خوری، له گوندی ساوانی ناوچەی بانە، مەڵبەندی سوارچاکانی سازمانی خەبات چاوی به جیهانی پر مه ینه تی کوردا هه لینا، ئەو ساوانەی خەڵکە شۆرشگێرەکەی هەمیشه پشتیوانی سازمانی خەبات بوون و ساوان وەک بێشەی شێرەکوڕانی سازمانی خەباتە و تا ئێستا ٦ کەس لە رۆڵە ئازاو ئازادەکانی پێشکەش بە رێبازی پڕ سەروەری سازمانی خەبات کردووە. شەهید تاهیر لە تەمەنی ۱٦ ساڵیدا پەیوەندی بە سازمانی خەباتەوە کرد و بوو بە پێشمەرگە و لە هێزی شەهید مامۆستا سەید خەلیل ئەرکی پێشمەرگایەتی پێ سپێردرا. شەهید تاهیر لاوێکی لە دڵان شیرین، رووخۆش و چوست و چالاک، وه دڵخۆش بوو بە رێبازەکەی و شانازی ئەوە بوو سازمانی خەبات و پێشمەرگەکانی لە ترۆپکی سەرکەوتندا ببینی. لە دوای شەڕێکی قورس و قارەمانانە دژ بە هێزە زۆر و بۆرەکانی رژێمی داگیرکەری ئێران لە پشتی کیوەرۆی ناوچەی بانە، بەداخەوە لەگەڵ هەواڵێکی دا بە ناوی شەهید خەلیل خۆشکەلام لە ۱٤ی بەفرانباری ۱۳٦۳دا بە گوللەی داگیرکەران پێکران و به پله ی به رزی شه هاده ت گه یشتن و بە خوێنی خۆیان رەوایی بزوتنەوەی مافخوازانەی گەلی کوردیان مۆر کرد و رێبازەکەیان وەک یادگار بۆ هاوڕێکانیان بە جێهێشت و بەرەو بەهەشتی شەهیدانی کوردو کوردستان لە شەقەی باڵیان دا. یادی به رز و ریگای پر ریبوار بی.


5 ساڵ و 10 مانگ و 10 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی شه‌هیدان ( خەلیل خۆشکەلام) و (تاهیر ساوانی)

یادی شه‌هیدان ( خەلیل خۆشکەلام) و (تاهیر ساوانی)



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن