پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سوپای ئەمریکا، هێزەکانی ئێرانی بە ڕاوەستاندنی کەشتیەک بە ئاڵای لیبریا تاوانبارکرد

سوپای ئەمریکا، هێزەکانی ئێرانی بە ڕاوەستاندنی کەشتیەک بە ئاڵای لیبریا تاوانبارکرد

خەبات مێدیا: فەرماندەیی ناوەندی ویلایەتە یەکگرتووەکان، سەنتکام " لەهەواڵێکدا باسی لە ڕاوەستانی کەشتیەک بە ناوی ویلا" کرد. بەڵام ساعەتێک دواتر، هەواڵدەری ڕۆیتەرز

خەبات مێدیا: فەرماندەیی ناوەندی ویلایەتە یەکگرتووەکان، سەنتکام " لەهەواڵێکدا باسی لە ڕاوەستانی کەشتیەک بە ناوی ویلا" کرد. بەڵام ساعەتێک دواتر، هەواڵدەری ڕۆیتەرز، لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکایی، بە بێ ئاماژە بە ناوی وتی کە ئێران لە کۆتاییدا ئەم کەشتییەی ڕزگارکردووە. 
سەنتکام، ڕۆژی پێنج شەممە 23ی گەلاوێژ لە تویتێکدا بە بڵاوکردنەوەی کورتە ڤیدیۆیەک لە فڕینی هەلیکۆپترێک لەسەر ئەم کەشتیە نووسی: ئەم کەشتیە لەنێو ئاوە نێونەتەوەییەکان دا دەستی بەسەردا گیراوە. 
بە پێی وتەی ئەم دامەزراوە سەربازییە، هێزەکانی ئێرانی بۆ ئەم کردەوە سەربازیەیان لە دو کەشتی و دوو هەلیکۆپتێر کەڵکیان وەرگرتووە. 
بەرپرسانی ئێرانی تا ئێستا هیچ ئاماژەێیکیان بەم هەواڵە نەکردووە و لەمێدیا ناوخۆییەکان دا تا ئێستە هیچ هەواڵێک لەسەر ڕاوەستانی ئەم کەشتیە بڵاو نەکراوەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مارین ترافیک "کە چاودێری هاتووچۆی کەشتیەکانە لە هەموو جیهان دا، کەشتی ویلا" بەتەمای ڕۆیشتن بۆ بەندەری خۆری فکانی" ویلایەتە یەکگرتووەکانی عەرەبی بووە. 
بەڵام پاش یەک ساعەت ڕۆیتەرز لەزاری بەرپرسێکی ئەمریکایی و بە مەرجی ئەوەی کە ناوی شاراوەبێ، نوسی: ئەم کەشتیە ڕزگار بووە و بە پێی وتەی ناوبراو ئەم ڕووداوە لە نزیکی تەنگەی هۆرمز" ڕوویی داوە و هێزەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هیچ دەستێوەردانێکیان نەبووە، و تەنیا چاودێریان کردووە. 
ئاڵۆزیەکان لەنێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکان، لەساڵی ڕابردوو لەکەنداوی فارس بەرز بوەتەوە و هاوینی ڕابردو ئێران لەدوای دەست بەسەرداگرتنی نەوتهەڵگرێکی لەلایەن بریتانیا، نەوتهەڵگرێکی بە ئاڵای بریتانیا لەکەنداوی فارس بۆ ماوەێیک ڕاوەستاند.


4 ساڵ و 3 مانگ و 8 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سوپای ئەمریکا، هێزەکانی ئێرانی بە ڕاوەستاندنی کەشتیەک بە ئاڵای لیبریا تاوانبارکرد

سوپای ئەمریکا، هێزەکانی ئێرانی بە ڕاوەستاندنی کەشتیەک بە ئاڵای لیبریا تاوانبارکرد



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن