شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ماکرۆن دەڵێت: دەست تێوەردانە دەرەکیەکانی لوبنان دەبێ ڕابوەستێت!

ماکرۆن دەڵێت: دەست تێوەردانە دەرەکیەکانی لوبنان دەبێ ڕابوەستێت!

خەبات مێدیا: ئیمانوئێل ماکڕۆن سەرۆک کۆماری فەرانسە، لەپێوەندیەکی تەلەفۆنی دا بە حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێرانی ووت کە دەبێ‌ دەست تێوەردانە دەرەکیەکانی لە لوبنا

خەبات مێدیا: ئیمانوئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرانسە، لەپێوەندیەکی تەلەفۆنی دا بە حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێرانی ووت کە دەبێ‌ دەست تێوەردانە دەرەکیەکانی لە لوبنان ڕاگرێت.
ڕۆژی چوارشەممە 22ی گەلاوێژ، لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی نێوان ئیمانوئێل ماکرۆن لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی، ماکرۆن تەئکیدی لەسەر ئەوە کردەوە کە دەبێت ئێران دەست تێوەردانە دەرەکیەکانی لەکاروباری لوبنان دا ڕاگرێت.
کۆشکی ئێلیزە باسی لەوە کردووە کە ماکرۆن لەو پەیوەندیە تەلەفۆنیەدا خوازیار بووە کە هەموو ڕێکخراوەکان پشتیوانی لە دروست بوونی دەوڵەتی نوێی لوبنان بکەن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە کە دوابەدوای تەقینەوەکەی بەیروت کە لانیکەم 171کوژراو وزیاتر لە 5هەزار کەسیش برینداری لێکەوتۆتەوە، چووەتە لوبنان و بەڵێنی ئەوەی داوە کە لە وتووێژ لەگەڵ حیزبە سیاسیەکانی لوبنان ڕێککەوتنێکی سیاسی نوێ پێشنیار دەکرێت.
شۆرای ئەمنیەتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی 13ساڵ پێش ئێستا لە چەند بڕیارنامەیەکدا گەمارۆی چەک وچۆڵی دژ بەڕژیمی ئاحوندی خستە بواری جێ بەجێ کردنەوە، هەر لەو پێوەندیە دا و لەدوای پەسەند کردنی بەرجام، شۆرای ئەمنیەت لە بڕیارنامەی 2231 دا ڕایگەیاند کە ئەم گەمارۆیانە لە 18ی ڕەزبەر کۆتایی دێت.
پێش ئەمانە بەریتانیا، فەڕانسە و ئاڵمان لەهەوڵی ڕازی کردنی ڕوسیەو چینن بۆ ڕازی بوون لەسەر نوێ کردنەوەی گەمارۆی چەک وچۆڵی سەر ڕژیم کە بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕۆیتێرز وادیارە نەتیجەی نەبووە.


4 ساڵ و 3 مانگ و 10 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ماکرۆن دەڵێت: دەست تێوەردانە دەرەکیەکانی لوبنان دەبێ ڕابوەستێت!

ماکرۆن دەڵێت: دەست تێوەردانە دەرەکیەکانی لوبنان دەبێ ڕابوەستێت!



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن