خەبات مێدیا: بەرپرسانی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەڵێن: ئەمریکا چوار نەوتهەڵگر کە هەڵگری بەنزینی ئێرانین، بە تاوانی پێشێلکردنی گەمارۆکانی ئەمریکا ڕاگرتووە.
خەبات مێدیا: بەرپرسانی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەڵێن: ئەمریکا چوار نەوتهەڵگر کە هەڵگری بەنزینی ئێرانین، بە تاوانی پێشێلکردنی گەمارۆکانی ئەمریکا ڕاگرتووە.
ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 23ی گەلاوێژ، لە ڕاپۆرتێکدا بە بێ ئاماژە بە ناوی ئەو بەرپرسە ئەمریکاییانە نوسی: نەوتهەڵگری لۆنا" پاندی" برینگ"و بلا" لەم ڕۆژانەی دواییدا لە دەریادا ڕاگیراون و ئێستا لە ڕێگەی هۆستۆن" و ویلایەتی تگزاسدان.
هەروەها لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە چاوەڕوان دەکرێ بەرپرسانی باڵای ئەمریکایی لە کاتی وەستاندنی ئەم نەوتهەڵگرانە لە کەناری ئاوەکان، لەوێ ئامادە بن.
مانگی ڕابردوو دادوەری باڵای ویلایەتە یەکگرتوەکان، داواکاری ڕاگرتنی چوار نەوتهەڵگر کە لە ڕێگەی ڕۆیشتن بۆ ڤێنزۆئێلا بوون، ڕادەستی بەرپرسانی ئەمریکایی کردبوو، و باسیان کردووە کە ئەم نەوتهەڵگرانە هەڵگری 1.1ملیۆن بەرمیل نەوتی ئێرانن.
هەروەها لەو داواکاریە دا هاتووە کە: بازرگانانی ئێرانی کە پێوەندیان لەگەڵ سپای پاسداران هەیە، لەڕێگەی کۆمپانیای سووری بۆ دەوردانەوەی گەمارۆکان، هەوڵیان داوە ئەو نەوتهەڵگرانە بفرۆشرێن.
واشنگتۆن لەهەوڵی ئەوەدایە پێش دەسڕاگەیشتنی ئێران و ڤێنزۆئێلا بە سەرچاوە ئابوری و کەل و پەلە یارمەتیدەرەکانیان بگرێ و هێزی خۆی بپارێزێ.
بەرپرسێکی ئەمریکایی بە واڵ ستریت ژۆرناڵی وتووە: کە ئەم نەوتهەڵگرانە بە بێ کەڵک وەرگرتن لە هێزی نیزامی ڕاگیراون و باسی لە وردەکاریەکان نەکرد.
تاران تائێستا لەبارەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ هەڵوێستێکی نەگرتووە، سەرۆک کۆماری ڕژیمی ئێران پێشتر هۆشداری دابوو کە ئەگەر ئەمریکا بۆ ئەو نەوتهەڵگرانە کێشە درووست بکات، ئێران تۆڵە دەکاتەوە.