پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سوپای قودس لە سوریە منداڵان بۆ کاری تیرۆریستی ڕادەهێنێت

سوپای قودس لە سوریە منداڵان بۆ کاری تیرۆریستی ڕادەهێنێت

خەبات مێدیا: سوپای قودسی سەر بە سوپای تیرۆریستی پاسدارانی ئێران، ئۆردوگای ڕاهێنانی سەربازی و ڕاهێنانی چەکی بۆ منداڵان و مێرمنداڵان لە سوریە دروست کردووە بۆ شەڕ

خەبات مێدیا: سوپای قودسی سەر بە سوپای تیرۆریستی پاسدارانی ئێران، ئۆردوگای ڕاهێنانی سەربازی و ڕاهێنانی چەکی بۆ منداڵان و مێرمنداڵان لە سوریە دروست کردووە بۆ شەڕ و کردەوەی تیرۆریستی و خۆکوژی.
بەلەدی نیوز کە میدیای سوریایە، لە زمانی دژبەرانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەدەوە بڵاوی کردووەتەوە:
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، گرووپ و میلیشیاکانی سەر بە ڕژیمی ئاخوندی، ئۆردوگای ڕاهێنان و وەرگرتنی منداڵانیان کردووەتەوە کە کەوتووەتە شاری تەدمیری ڕۆژهەڵاتی حومس.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها باسی لەوە کردووە کە سوپای پاسدارانی ڕژیم ئەو بنکە سەربازییەی لە شاری تەدم٠Šر دروست کردووە بۆ ئەوەی منداڵان تیایدا ناونووس بکرێن و بۆ کاری سەربازی بەکاریان بهێنن.
میلیشیاکانی ژێر دەسەڵاتی سوپای قودسی پاسداران هەوڵ دەدەن منداڵان و مێرمنداڵانی ژێر تەمەنی ١٨ ساڵی ناوچە گوندەکییەکانی حومس کۆ بکەنەوە و وەک شەڕکەر و موجاهید ڕاهێنانیان پێ بکەن بۆ کردەوەی سەربازی و خۆکوژی.
هەر ئەم میلیشیایانە لە مانگی ڕابردوو، دەیان مێرمنداڵی خوار تەمەن ١٦ ساڵیان لە شاری ئەلبوکەمال وەرگرتووە و بەشدارییان پێ کردوون لە خوولێکی ڕاهێنان و بەکارهێنانی چەک. پێشتر گرووپە تیرۆریستی و توندئاژۆکەی "لوا‌و فاØ·میون"ى ئەفغانی، دەیان منداڵیان کۆ کردبوونەوە بۆ ئەوەی لە تەنیشت هێزە شەڕکەرەکانی ڕژێمی سوریەوە شەڕیان پێ بکرێت.


4 ساڵ و 3 مانگ و 6 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سوپای قودس لە سوریە منداڵان بۆ کاری تیرۆریستی ڕادەهێنێت

سوپای قودس لە سوریە منداڵان بۆ کاری تیرۆریستی ڕادەهێنێت



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن