خەبات مێدیا: بە بەرزبونەوەی گەمارۆ ئابوریە نێونەتەوەییەکان لەدژی ڕژیمی ئێران، سپا زیاتر لە ڕابردوو ڕوویی لە بڵاوکردنەوەی مەوادی هۆشبەر کردووە.
خەبات مێدیا: بە بەرزبونەوەی گەمارۆ ئابوریە نێونەتەوەییەکان لەدژی ڕژیمی ئێران، سپا زیاتر لە ڕابردوو ڕوویی لە بڵاوکردنەوەی مەوادی هۆشبەر کردووە
مەوادی هۆشبەری سپا لە ڕێگەی گۆمڕۆکی ئاستارا دەگوازرێتەوە بۆ کۆماری ئازەربایجان و دەدرێنە دەست دەڵاڵانی نێونەتەوەیی.
ڕۆژی پێنج شەممە 23ی گەلاوێژ، 220کیلۆ هێرۆئین کەلەلایەن سپای پاسداران لە نێو سیمان نێردراوە بۆ کۆماری ئازەربایجان، لەلایەن ئەوسەگانەی مەوادی هۆشبەر دەدۆزنەوە لە گۆمڕۆکی ئاستارا، کۆماری ئازەربایجان دۆزرایەوە و تۆمارکرا.
ئەمە چەندەمین جارە کە مەوادی هۆشبەری نێردراوی سپای پاسداران لە گۆمڕۆکی ئاستارا و کۆماری ئازەربایجان دەدۆزرێتەوە.
ئەو بارە هێرۆئینانە لە 14کیسەی سیمان جێ بە جێ کراوە ولە ڕێگەی ڕەیڵی قەتار لە گۆمڕۆکی ئاستارا چووەتە دەر و قەراربووە لە وڵاتی کۆماری ئازەربایجان بنێردرێ بۆ ئۆکراین.
هێزەکانی گۆمڕۆکی ئازەربایجان گومانیان لەم کیسە سیمانانە کردووە و بە کەڵک وەرگرتن لە ئەو سەگانەی مەوادی هۆشبەر دەدۆزنەوە، توانیویانە ئەم مەوادە بدۆزنەوە.