پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

لاوترین کچی ئەفغان، گەیشتە بەرزترین لوتکەی وڵاتەکەی.

لاوترین کچی ئەفغان، گەیشتە بەرزترین لوتکەی وڵاتەکەی.

خەبات مێدیا: بۆیەکەم جار، لاوترین کچی شاخەوانی ئەفغان بە ناوی فاتیمە سوڵتانی" تەمەن 18 ساڵان گەیشتە بەرزترین لوتکەی وڵاتی ئەفغانستان بەناوی نۆشاخ" کە لە شاخەکان

خەبات مێدیا: بۆیەکەم جار، لاوترین کچی شاخەوانی ئەفغان بە ناوی فاتیمە سوڵتانی" تەمەن 18 ساڵان گەیشتە بەرزترین لوتکەی وڵاتی ئەفغانستان بەناوی نۆشاخ" کە لە شاخەکانی هەندوکەش"دایە.
لوتکەی 7492مەتری نۆشاخ سەربە ویلایەتی بەدئەخشان، لە باکووری ڕۆژئاوایی ئەفغانستانە.
لە مانگی ئاگۆست/ئوتی ساڵی 2019حەنیفە یونسی یەکەم کچی ئەفغان بو کە گەیشتە بەرزترین لوتکەی وڵاتەکەی. 
عەلی ئەکبەری سەخی" سەرپەرەستی ئەم گروپە شاخەوانیە بە بی بی سی وت: ئەم گروپە شاخەوانیە پێکهاتووە لە سێ کچ و سێ کوڕ لە ویلایەتەکانی کابول، بامیان، بەغلان، بەدئەخشان، مەیدانی وردک،غزنی و هەراتە، کە 18ی جوڵای 2020، شاری کابولیان بەئامانجی گەیشتن بە لوتکەی نۆشاخ بەجێهێشت.
بە پێی وتەی ئەو، چوار ڕۆژ پاش بە جێهێشتنی کابول، ئەوان لە گوندی قازیدە"ی ولسوالی واخان بەرەو دۆڵی نۆشاخ وەڕێ کەوتون و پاش سێ حەوتە شاخەوانی لە ڕێگەی لوتکە، لە ڕێکەوتی شەشی ئاگۆست، کاتژمێر 7ی شەو تێکرای هەموو ئەندامانی گروپی شاخەوانی لەسەر لوتکەی نۆشاخ بە بەرزی 7492مەتر ڕاوەستاون. 
ناوبراو هەروەها وتی: هەموو پێداویستییەکان تایبەت بەخۆمانە و بۆ ئەوەی بە کۆمەڵگەی جیهانی بیسەلمێنین کە ئەفغانەکانیش دەتوانن ئاوا بەرنامەێیکی گەورەیان بۆ شاخەوانی هەبێت .


4 ساڵ و 3 مانگ و 4 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لاوترین کچی ئەفغان، گەیشتە بەرزترین لوتکەی وڵاتەکەی.

لاوترین کچی ئەفغان، گەیشتە بەرزترین لوتکەی وڵاتەکەی.



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن