خەبات مێدیا: هەڵاواردن، زوڵم وستەم، نەبوونی، بێکاری، گرانی و لەسەرەوەی هەمووشیانەوە، بێدەربەستی ڕژیم لەم قۆناغەدا گەیشتوەتە لوتکە و بوەتە هۆی سەرهەڵدانی دیاردەگ
خەبات مێدیا: هەڵاواردن، زوڵم وستەم، نەبوونی، بێکاری، گرانی و لەسەرەوەی هەمووشیانەوە، بێدەربەستی ڕژیم لەم قۆناغەدا گەیشتوەتە لوتکە و بوەتە هۆی سەرهەڵدانی دیاردەگەلێکی نوێ و بەرزبونەوەی ڕێژەی کۆمەڵێک دیاردەی ناخ هەژێن وەک: بەکرێدانی منداڵان بۆ کارپێکردن لەشەقامەکانی ناوخۆیی ئێران لەلایەن بنەماڵەکانیان.
کارکردنی منداڵان بەپێی یاسا نێونەتەوەییەکان بە توندوتیژی لەئاست منداڵان لەقەڵەم دەدرێ بەڵام بەهۆی ئەوەی کە لە سیستەمی بێدەربەستی ڕژیمی ئێران یاسایەک بۆ پشتیوانی لە منداڵان بوونی نیە و هەروەها ئەو بارودۆخە نالەبارە کە خەڵکی ئێران تووشی بوون، ڕێژەی منداڵانی کار ڕۆژبەڕۆژ زیاتر دەبێت.
زۆربەی ئەو منداڵانە لەکاتی کارکردن دا، دەکەونە بەر پەلامار ولێدانی خاوەن کار و تەنانەت دەستدرێژی دەکرێتە سەریان،بەڵام بەهۆی تەمەنی کەم و پێویستیان بە پارە، نەبوونی بنەماڵەێیکی شیاو و گرنگتر لەهەموو بەهۆی نەبوونی یاسا ناتوانن داوای مافی خۆیان بکەن.
نرخی کرێ و شێوازی بە کرێدانی ئەم منداڵانە جۆراوجۆرە.
منداڵانی کار بونەتە کێشە و گرفتێکی ججدی بۆ شارە گەورەکانی ئێران، و بەپێی وتەی بەرپرسان هەندێ لەم منداڵانە پەنابەری وڵاتانی دیکەن، و زۆربەیان باوک و دایکی توشبویی مەوادی هۆشبەریان هەیە.
پارێزەرانی منداڵان ماوەی چەندین ساڵە لەهەوڵدان دۆخی ئەم منداڵانە بەرەوباشی ببەن، بەڵام ڕۆژبە ڕۆژ ژمارەی ئەم منداڵانە زیاتر دەبێ.
هەروەها ئەم منداڵانە وێڕای ئەوەی کە بێبەشن لە چێژو خۆشی قۆناغی منداڵی، بەهۆی نەبوونی کات و ڕێگە پێنەدانی بنەماڵە و خاوەنکار، فریای قوتابخانە ناکەون و داهاتووشیان دەبێتە فیدای سیستەم و یاسای گەندەڵی ڕژیمی ئێران.