خەبات مێدیا: ئافرەتانی زیندانی لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ بە نیشانەی ناڕەزایەتی لە نەبوونی پێداویستییەکانی تەندروستی و کەمتەرخەمی بەرپرسانی بەندیخانە بە نیسبە
خەبات مێدیا: ئافرەتانی زیندانی لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ بە نیشانەی ناڕەزایەتی لە نەبوونی پێداویستییەکانی تەندروستی و کەمتەرخەمی بەرپرسانی بەندیخانە بە نیسبەت گشتگیربوونی پەتای کۆرۆنا، بۆ دووهەمین جار لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا دەستیان دایەوە مانگرتن.
هەواڵدەری هەنگاو: ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ ، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە نەبوونی پێداویستییەکانی تەندروستی لەو بەندە و هەروەها کەمتەرخەمی بەرپرسانی بەندیخانە بە نیسبەت گشتگیربوونی پەتای کۆرۆنا لە بەندی ژنان مانیان لە خواردن گرتووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە ڕاگەیاندووە کە مانگرتنی ئەو بەندکراوانە یەک ڕۆژە بووە و ڕایانگەیاندووە کە ئەگەر بە زوویی داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت، ئەوا دیسان مانگرتنی خۆیان دەست پیدەکەنەوە.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم ٦ ژنی بەندکراو تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و بە هۆی ئەوەی کە توانایی دابین کردنی تێچویی نەخۆشخانەیان نەبووە، بە بێ ئەوەی هیچ جۆرە چارەسەریەکیان بۆ بکرێت، کەڕێندراونەتەوە بۆ بەندی ئافرەتانی لە زیندان.
رۆژی شەممە ٩ی خاکەلێوە، نزیکەی ٢٠ ٠ بەندکراوی بەندی ئافرەتانی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ هەر بەو هۆیەوە مانیان لە خواردن گرتبوو.
مانگرتنی ئەو بەندکراوانە پاش مەرگی ئافرەتێکی بەندکراو لەو بەندە دەستی پێکرد کە ناوی " فاتمە عەلیزادە" تەمەن ٥٣ ساڵ و خەڵکی کرماشان بوو، ناوبراو بە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی سپاردووە.