خەبات مێدیا: لەسنوری هەنگەژاڵی بانە، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و بەو هۆیەوە چوار کۆڵبەر بریندار بوون.
خەبات مێدیا: لەسنوری هەنگەژاڵی بانە، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و بەو هۆیەوە چوار کۆڵبەر بریندار بوون.
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 28ی گەلاوێژ، چوار کۆڵبەر بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئاخوندی، بەناوەکانی ئیبراهیم مستەفایی زێویە تەمەن 37 ساڵ، کامەران پیاوێن 28 ساڵ، یادگار شێخی خەڵکی بڵەسەن و عەلی کێلە، لەسنوری هەنگەژاڵی بانە بریندار بوون.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست خەبات مێدیا کەوتوون: ئیبراهیم زێویە، لاقی بریندار بووە و دوای دوو سەعات لەژێر نەشتەرگەری، لەئێستادا باری تەندروستی جێگیرە، و ئەو سێ کۆڵبەرەی تریش لەئێستادا لە نەخۆشخانە هاتوونە دەر.
لەلایەکی تریشەوە شەوی ڕابردوو، کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی بارام سورێن، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە تەقەی لێدەکرێت و بریندار دەبێ.
جێی باسە کە ئەو کۆڵبەرە لە ئێستادا ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری سنە کراوە بۆ چارەسەر.