بەرپرسێکی ئامریکایی:دەبێ وڵاتی ئێران بدەینەوە بە ئێرانیەکان.
خەباتمێدیا:رۆژی دوشەممە رێکەوتی 24ی بەفرانبار، مایک پەمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئامریکا، لە ریاز و لە دوای کۆتای وتووێژەکان بە هەواڵنێرانی ووت:روبەڕوبونەوە لەگەڵ خر
خەباتمێدیا:رۆژی دوشەممە رێکەوتی 24ی بەفرانبار، مایک پەمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئامریکا، لە ریاز و لە دوای کۆتای وتووێژەکان بە هەواڵنێرانی ووت:روبەڕوبونەوە لەگەڵ خراپەکاریەکانی رژیمی ئێران لە سەرەکی ترین مەبەستی وتووێژەکانم بوو.
بە پێی ناوەڕۆکی ئەم وتووێژە مێدیاییە کە لە ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا بڵاوکراوەتەوە ،وەزیری دەرەوەی ئامریکا ووتویەتی :ئامانجی سەرەکی ئێمە روبەڕوبونەوە لەگەڵ توندئاژۆیی، ئەگەر سەرنج بدەین دەبینین کە ئەمانە هەمووی بەشێوەیەک پێوەندیدارە بە رژیمی ئاخوندیەوە.
مایک پەمپێئۆ ووتی :لەم سەفەرەدا ئەم پەیامە بە خەڵکی ئێران ئەدەین کە ئامریکا بە شێوەیەکی جددی دەیهەوێ ئەوان بەهێز بکات و دەرفەتی گونجاویان بۆ درووست بکات .
ناوبراو ووتی :هەوڵی ئێمە ئەوەیە ئێران بۆ ئێرانیەکان بگەڕێتەوە وببنە خاوەنی وڵاتێکی ئاسایی .