خەبات مێدیا: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم ٢٦ چالاکی مەزهەبی کورد لەشاری بۆکان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە گیراون.
خەبات مێدیا: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم ٢٦ چالاکی مەزهەبی کورد لەشاری بۆکان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە گیراون.
لە نێوەڕاستی مانگی گەلاوێژەوە (سەرەتای ئاگۆست) هەتا ئێستا لانیکەم ٢٦ چالاکی مەزهەبی خەڵکی بۆکان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون.
جێی باسە کە یەکێک لەو چالاکە مەزهەبیانە گیرانی ئەو ٢٦ چالاکەی پشتڕاست کردۆتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە ڕاگەیاندووە کە ”ئامانج حەمزەلوویی“ یەکێک لەو چالاکانەیە کە ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ی گەلاوێژ، گیراوە.
هەواڵدەری هەنگاو: سێ کەسی تر لەو چالاکە مەزهەبیانە بە ناوەکانی ”ئەمین ئەرمەنی بڵاغیان“، ”فایق شەریعەت پەنا“ و ”ئیسماعیل عەلی پەروەری“ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان گیراون.
سەرجەم ئەو ٢٦ کەسەی کە دەستبەسەر کراون بۆ زیندانی ئیتلاعاتی ورمێ گوازراونەتەوە.