خەبات مێدیا: ئامریکا دەرکردنی ڤیزای بۆ 14 کەسی ئێرانی و خانەوادەکانیان بە تاوانی ترۆر و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، قەدەغە کردووە.
خەبات مێدیا: ئامریکا دەرکردنی ڤیزای بۆ 14 کەسی ئێرانی و خانەوادەکانیان بە تاوانی ترۆر و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، قەدەغە کردووە.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا ڕایگەیاندووە کە هاوکات لەگەڵ ڕۆژی بەرز ڕاگرتنی یادی قوربانیانی تیرۆریزم، دەرکردنی ڤیزا بۆ 14ئێرانی و ئەندامانی سەرەکی خانەوادەکانیان، قەدەغە کردووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەێیندراوێکدا وتی: ئەم 14کەسە بەتاوانی پێشێلکردنی ئاشکرای مافی مرۆڤ، و هەروەها بە نوێنەری ڕژیمی ئێران کە یەکیک لە سەرەکیترین پشتیوانانی تیرۆریزم لەجیهاندایە ،دەناسرێن. ئەم کەسانە لە ڕیزی ئەوکەسانەن کە سنووردارکراون بۆ وەرگرتنی ڤیزاو هەم خۆیان و هەم بنەماڵەیان مافی وەرگرتنی ڤیزای ئەمریکایان نیە.
13کەس لەو کەسانە لە پەیوەند بە تیرۆری یەکێک لە دژبەرانی ڕژیمی ئێران لە سوئیس لەساڵی 1990ی زایینی خراونەتە ئەم لیستەوە.
نموونەی ئەم تیرۆرانە لە ڕێکەوتی 24ی ئاپریلی ساڵی 1990بەرانبەر بە 4ی گوڵانی 1369لە گوندی کۆپە لە نزیک شاری ژنێڤ، کازمی ڕەجەوی"، ئەندامی شۆرای نەتەوەیی مقاومەتی ئێران و برای مەسعوودی ڕەجەوی ڕێبەری سازمانی موجاهدینی خەڵق" لە ماشینەکەی خۆی دا تیرۆر کرا.
لە ڕاگەێیندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ناوی ئەو سێزدە کەسە نەنوسراوە، بەڵام وتراوە کە ئەوانە دیپلۆماتی ئێرانین و کردەوەکانیان دەرخەری ئەوەیە ڕژیمی ئێران بۆ بێدەنگ کردنی دژبەرانی خۆی، لە شکەنجە وتیرۆر بەردەوامە، تەنانەت لە دەرەوەی سنوورەکانی خۆی.
حوجەتوڵڵا خودایی سووری" بەڕێوەبەری پێشووی بەندیخانەی ئێڤین بەتاوانی شکەنجە و سزای نامرۆڤانەی بەندکراوان، خۆی و بنەماڵەکەی ناویان لەنێو ئەم لیستەدا هاتووە، و هەروەها لە لیستی گەمارۆکانی یەکیەتی ئوروپاشدا ناوی هەیە.
سوئیس لە 9ی جۆزەردانی ئەمساڵ، لە ڕێگەی پارێزەری بنەماڵەی ڕەجەوی ڕایگەیاند کە دادوەری سوئیس بەم زووانە لێکۆلینەوەکان لەسەر ئەو تیرۆرە کۆتایی پێ دێنێت و دایدەخا.
شۆرای میللی مقاومەتی ئێران لە ڕاگەێیندراوێکدا ناڕەزایەتی خۆی بە داخستنی ئەو پەروەندەیە بەتوندی دەربڕی.
دادوەری سوئیس لەوکاتە ناوی 13کەسی ئێرانی برد کە گومانیان لێکراوە ئەو کردەوە تیرۆریستیەیان ئەنجام داوە.
لەساڵی 2006 دا، دادوەری سوئیس حوکمی دەسبەسەرکردنی نێونەتەوەیی عەلی فەلاحیان" وەزیری ئیتڵاعاتی پێشوویی ڕژیمی ئێرانی بە گومانی بڕیاردان بۆ تیرۆری کازمی ڕەجەوی " دەرکرد، بەڵام ئەم پەروەندە بەپێی یاسا کاتی زۆری بەسەرچوەو داخرا.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ لە ڕاپۆرتێکدا ڕژیمی ئێرانی بە 360 تیرۆر لە زیاتر لە 40وڵاتی جیهان تاوانبارکرد.