پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

چوار دەیە شانازی و خۆراگری سازمانی خەبات !

چوار دەیە شانازی و خۆراگری سازمانی خەبات !

عەلی بەهرامی

عەلی بەهرامی

وا بەرەوپیری 5ی خەرمانان 40مین ساڵرۆژی دامەرزانی سازمانی خەباتی کوردستانی ی٠”ێران دەچین. یادێک کە تیایدا چەخماخەی شۆرشێکی نەتەوەیی و کوردانە، لەلایەن پاکترین و دڵسۆزترین رێبەر و سەرکردەی نەتەوەکەمان مامۆستا سەید جەلالی حوسەینی لێدراو ژمارەیەکی بەرچاو لە سادق و پاکترین رۆڵەکانی گەلی کورد روویان لەو رێبازە کرد و لەسەر بریار و بەرنامە و راسپاردەکانی ی٠”ەو سازمانە، خەباتیان بۆ دابین کردنی ماف و ی٠”ازادیەکانی کورد و رزگاری کوردستان دەست پێ دەکرد.

کاتێک ی٠”اوڕ لە مێژووی سازمانی خەبات و رێبەر و رێبوارانی دەدەینەوە، دەبینین مێژوویەکی پرشنگدار تۆمار کراوە، ی٠”ەو مێژووە پرشنگدارە نەک هەر  دەبێ‌ شانازی پێوە بکرێ بەڵکوو پێویستە لە دێڕ بە دێڕ و چرکە بە چرکەی فێر بین و بەو شێوە خۆمان قاڵب بدەین و پێویستە هەر تاکێکی خەباتی، هەڵگری ی٠”ەو بەها و نرخە شۆرشگێڕی و کوردانە بێ کە لە رابردووی سازمانی خەباتدا تۆمار کراون و پێشمەرگە و خەباتیەکانی لەسەر بارهێندراون.

مامۆستا سەید جەلالی هەرگیز نەمر، کە لە هەرە رۆژە سەختەکاندا رێبەرایەتی سازمانی خەباتی دەکرد، پێشەوایەکی ی٠”ەوندە پاک و بێ گەرد بوو کە نەیار و دژمنەکانیش نەیانتوانی حاشا لە گەورەیی و لێبڕاوی و فیداکاری و دڵسۆزیەکانی بۆ سازمان و نەتەوەکەی بکەن. مامۆستای نەمر خەباتیەکانی بە کۆمەڵێک خوو و سیفەتی جوان و کوردانە بار دەهێنا و فەرهەنگی راستگۆیی، سەداقەت، دەست و داوێن پاکی لە سیاسەت و شۆرش و پێشمەرگایەتیدا فێر دەکردن. چوونکە پێی وابوو کوردایەتی و سیاسەت گەر ی٠”ەو سیفات و خەسڵەتە جوانانەی لێ وەستێنی وەک دارێکی بێ رۆح وایە و ناتوانێ خزمەتی کۆمەڵگەی پێ بکەی بەڵکوو هەر زوو لەلایەن جەماوەرەوە وەک شتێکی بێزراو دەبیندرێ.

یەکێک لە خەسڵەت و رەفتارە جوانەکانی مامۆستا ی٠”ەوە بوو کە هیچ کات فەرقی لە نێوان کورەکانی و پێشمەرگە و کادرەکانی دیکەی سازمان نەدەکرد و هەمووی بە چاوێک سەیر دەکرد و هەموو پێشمەرگەیەکی بە کوری خۆی دەزانی و ماف و ی٠”ەرکە تەشکیلاتیەکانی بۆ هەمووان وەک یەک دەبینی، وە پێی وابوو دیل و زیندانیەکانیش لە سازمانی خەباتدا دەبێ ماف و کەرامەت و ی٠”ینسانیەتیان پارێزراو بێ.

 نەبوونی فەرق و جیاوازی و بوونی مساوات و بەرابەری لە سازماندا، هاوڕێیەتی، یەکیەتی و یەکدەستیەکی زۆری لە نێو خەباتیەکاندا دروست کردوە، هاوڕێ یەتی لە نێو ریزی سازمانی خەبات تەنها بە قسە نیە بەڵکوو رۆحیەی هاوڕێیەتی هێندە بەرزە کە هاوڕێ بۆ هاوڕێکەی گیانی دەدا و زۆرن ی٠”ەو شەهیدانەی بۆ رزگاری هاوڕێ بریندارەکەی گیانی خۆی بەخت کردوە. سازمانی خەبات تەشکیلاتێکی بە ی٠”وسوول، بەرنامە و سەقامگیرە لە کاری سیاسیدا و هیچ کات بە هەڵەشەیی کاری نەکردووەو  هەر رۆژە لەسەر میزاج و قسەیەک نەبووە، بەڵکوو پێی وایە، وەختێ رژیمی خومەینی ی٠”ەو دڕندەیە لە حاست خەڵکی کوردستان و هیچ قسەیەکی حەق نابیستێ و تەنیا زمانی شەڕ تێدەگات پێویستە تا روخانی یەکجاری ی٠”ەو دەسەڵاتە لێبڕاوانە بەربەرەکانێی لەگەڵ بکرێ و زۆر سەرسەختانە دیفاع لەو هەڵوێستەی دەکات و شانی داوەتە بەر هەموو فشار و تەنگ و چەڵەمەیەکیش. 

سازمانی خەبات یەکیەتی و تەبایی سازمان و حیزبە کوردستانیەکان بەهۆی سەرەکی سەرکەوتن بەسەر دژمندا دەزانێ و بە پیر هەر داوایەک لەپێناو هاوکاری و برایەتی لە بزوتنەوەی کوردستاندا چووەو دەچێ، بۆ خۆیشی پێشنیار و گەلاڵەی پێشکەش کردووە بۆ ی٠”ەو مەبەستە. لە کاری هاوبەش و سازکردنی ناوەند و قەوارەی هاوبەش لەگەڵ لایەنە کوردستانیەکان چووەتە پێش.

کاتێک رابردوو و هەڵوێست و سیاسەتەکانی سازمانی خەبات و هەڵسوکەوتەکانی وەک تەشکیلاتێکی مەسی٠”ول و ی٠”وسوولی دەگرینە بەرچاو، بەو راستیە دەگەین کە هەڵبژاردەیەکی باشمان هەیە بۆ خەبات کردن و پێش هەموو شتێک دەبێ لە هەر جۆرە رەفتار و خوویەکی خراپی پێشتر خۆمان داماڵین و فەرهەنگ و رەفتاری جوانی پێشمەرگانە و شۆرشگێڕی لە خۆماندا بگونجێنین بۆ ی٠”ەوەی بتوانین زووتر بە پلەی بەرزی خەباتی بوون بگەین.

 خەباتیەکان راستگۆ، بێ پێچوپەنا، دڵسۆزی نەتەوە، دەست و داوێن پاک، ی٠”ازا و چاونەترسن و ی٠”امادەن لەپێناو نەتەوەکەیان بەو پەڕی سەخاوەتەوە ی٠”ەوەی هەیانەو ی٠”ەوەی لەدەستیان دێ بێ دوو دڵی پێشکەشی بکەن و پارێزگاری لە بنەما جوان و ی٠”ینسانی و شۆرشگێڕی و کوردانەکان بکەن.

جوێ لە هەڵوێستە سیاسی و رەفتارە جوان و شۆرشگێڕیەکانی خەباتیەکان، چاونەترسی و لێبڕاوی لە بەربەرەنکانێی رژیمی داگیرکەری ی٠”اخوندی و بەرپەرچدانەوەی پێشمەرگە گیان لەسەر دەستەکانی سازمانی خەباتی کوردستان وێردی سەر زمان بووەو پاسدار و چڵکاوخۆرانی رژیم لە حەیبەت رۆڵەکانی خەبات کونە مشکیان لێ دەبووە قەیسەری و بە ناو هێنانیان چۆکیان دەشکا و لە شەڕگەدا بە دەست خەباتیەکانەوە دۆش دادەمان. پێشمەرگەکەکانی سازمانی خەبات لە کاتی هێرش بردنە سەر مۆڵگەکانی دژمن وەکوو شێر هەڵمەتیان دەبرد و حەستەمترین مۆڵگەکانی رژیمیان بە چاوتروکانێک دەگرت. 

خەباتیەکان لەگەڵ براو هاوزمانی خۆیاندا خاوەن رەحم و بەزەیی و حەواوە و لەگەڵ داگیرکەر و دژمن و نەیاردا سەرسەختانە دەوێستنەوە.

بەو باسە کورتە لەسەر سازمانی خەبات، بەو راستیە دەگەین هەر وەک چۆن تەشکیلاتەکەمان لێبڕاوانە تێکۆشانی بۆ گەیشتن بە ماف و ی٠”ازادیەکانی نەتەوەی کورد و کوردستانیان بەبێ جیاوازی فکر و رەگەز و دین و مەزهەب کردوە، ی٠”ێمە خەباتیەکان، ی٠”ەرکی گەورەمان پارێزگاری لە رەفتار و هەڵوێستە جوانەکان و درێژەدانە بە بەرنامە نەتەوەیی و دیموکراتیکەکانی سازمانی خەبات و رێگە نەدەین هیچ کۆسب و تەگەرەیەک هەنگاوەکانمان پێ شل بکات و رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر و زیاتر پێداگری لەسەر ی٠”ەو ی٠”ەسڵ و بنەما جوانانەی خەباتی بوون بکەینەوە.

لە کۆتایی دا بەبۆنەی 5ی خەرمانان یادی 40مین ساڵرۆژی دامەزرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ی٠”ێران، گەرمترین پیرۆزبایی پێشکەش بە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان، زیندانیانی سیاسی و هەموو ی٠”ەو مرۆڤە کوردپەروەرانە دەکەم کە هەموو خەون و ی٠”اواتیان رزگاری کورد و وەدیی هاتنی ماف و ی٠”ازادیەکانیەتی.


4 ساڵ و 2 مانگ و 28 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

چوار دەیە شانازی و خۆراگری سازمانی خەبات !

چوار دەیە شانازی و خۆراگری سازمانی خەبات !



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن