خەبات مێدیا: بە هۆی تەقەی هێزی پۆلیسی شاری شەهریار" دولاوی ئەو شارە گیانیان سپارد.
خەبات مێدیا: بە هۆی تەقەی هێزی پۆلیسی شاری شەهریار" دولاوی ئەو شارە گیانیان سپارد.
ڕۆژی هەینی 31ی پوشپەر، دو لاوی خەڵکی شەهریار بەناوەکانی عەلیرەزا گودەرزی و عەلیرەزا جەعفەرلو، پاش ئەوەی پۆلیس داوای بەڵگەی ڕێگەپێدانی لێخوڕینی ماشینی لێکردوون، هەڵاتوون وپۆلیس تەقەی لێکردوون.
عەلیڕەزا جەعفەرلو بەهۆی برینەکەی و لێدانی پۆلیس و هەروەها بەهۆی ئەوەی کە لە نەخۆشخانە پێیڕانەگەیشتون، گیانی سپاردووە.
ئەو کەسانەی کە ڕووداوەکەیان بەچاوی خۆیان بینیوە وتویانە: هێزەکانی پۆلیس پاش تەقەکردن، هەڕەشەی چەک کێشانیان کردووە لەو خەڵکەی کە ویستویانە ئەو دوکەسە ببەن بۆ نەخۆشخانە.
هەروەها بە خانەوادەکانیان ڕاگەیاندووە، تاکاتی دەرچوونی دەرئەنجامی پزیشکی یاسایی چاوەڕێ بکەن و هێشتا تەرمەکانیان وەرنەگرتۆتەوە.
خانەوادەکانیان سکاڵایان لەسەر ئەو دو پۆلیسە کە یەکیان پلەی (استوار)ی هەیە و یەکی دیکەیان سەربازە، تۆمارکردووە و دەسبەسەرکراون.
لە ڕاپۆڕتە بڵاوکراوەکان دا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو پۆلیسانە تەنانەت لە دەرەوەی بازنەی پاراستنی خۆیان بوون.
عەلیرەزا جەعفەرلو لەدایک بووی 1374، خوێندکار و خاوەن دوکانی فرۆشتنی پلاستیک بووە.
عەلیرەزا گودەرزیش لەدایک بووی 1372و ئیشی کارەبای دەکرد.