خەبات مێدیا: سایتی هەواڵدەری ڕۆیتێرز بە پێی ڕاپۆرتی دو دەزگای زانیاری، هەواڵی لە سەفەری وەزیری دەرەوەی ئامریکا بۆ ئسراییل و ئیمارات دا.
خەبات مێدیا: سایتی هەواڵدەری ڕۆیتێرز بە پێی ڕاپۆرتی دو دەزگای زانیاری، هەواڵی لە سەفەری وەزیری دەرەوەی ئامریکا بۆ ئسراییل و ئیمارات دا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە, مایک پەمپێئۆ ئەمڕۆ دوشەممە بۆ ئیسراییل بەڕێ ئەکەوێت و ڕۆژی دواتریش بۆ ئیمارات دەڕوات تا ڕێکەوتنی دوایینی ئەم دو ووڵاتە بخاتە ژێر باس و تاوتوێ.
هەروەها هەڕەشەکانی ڕژیمی ئاخوندی بۆسەر ئەمنیەتی گشتی و بەربەرەکانێ کردنی ئەمنیەتی گشتی لە لایەن چینەوە، بەشێکن لە بابەتی باسەکانی ناوبراو لەو سەردانەدا.
هەروەها لاپەڕەی فارسی وەزارەتی دەرەوەی ئیسراییل بە ووتەی بنیامین ناتانیاهو, سەرۆک وەزیری ئەم ووڵاتە لە ئاسانکاری سەفەری موسوڵمانەکانی ئیمارات بە ئۆرشەلیم هەواڵی دا.
بەپێی توئیتی ئیسراییل بە فارسی, ناتانیاهو وتی ئەم ئامادەکارییە بۆ ئەوەیە کە خەڵکی ئیمارات بتوانن بێن و لە مزگەوتی ئەقس نوێژ بخوێنن.
ئەم توئیتە بە بڵاوکردنەوەی وێنە لە دەزگا ڕێکلامییەکانی ڕژیمی ئێران کە لەوەدا ڕێبەرانی ئێران و حەماس و حیزبوڵڵا لە حاڵی نوێژ خوێندن لە مەسجدولئەقسان نیشان دەدات، دەڵێ: لە حاڵی ئاسانکاری پێویستین بۆ ئەوەی موسوڵمانانی ئیمارات بێن بۆ زیارەتی مەسجدولئەقساو لەوێ نوێژ بخوێنن, کە ئەبێت شایانی بینینی خامنەیی و تروریستەکانی ژێر دەستی کە بەبیانوی ئازاد کردنی قودس و مەسجدولئەقسا لە حاڵی وێران کردنی ئێرانن تا لوبنان.
رۆیتێرزیش وتی: ڕژیمی مەڵاکان هیچ غەڵەتێک ناتوانن بکەن و ڕژیمی ئێران لاوازتر لەوانەیە کە بتوانێت بەرەنگاری ئیمارات بێت و هیچ چارەێکی جگە لە قبوولی ڕیکەوتنی ئیمارات و ئیسراییلی نییە, بەو بۆنەیەوە کە لەدوای چین, ئیمارات دووهەمین شەریکی بازرگانی و تەنیا دەرووی هەناسەکێشانیان لە بەرانبەر گەمارۆکانی ئامریکایە; بەو بۆنەیەوە بوو کە بەپێچەوانەی هێندێک ووڵاتانی دیکە بە نیشانەی ناڕەزایی خۆی کاردارەکەی لە ئەبوزەبی بانگهێشت نەکرد یان پەیوەندەکانی خۆی لەگەڵ ئیمارات نەبچڕاند.
هەروەها پاشان ڕۆحانی و زەریف و سوپای پاسداران, سەرۆکی ناوەندی گشتی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران, هەڕەشەی لە ئیمارات کرد و وتی ئەگەر هەرجۆرە کێشەێک لە ناوچەی کەنداوی فارس بکەوێتەوە و پارێزگاری ئێمە لە مەترسیدا بێت, ئیمە لە چاوی ووڵاتی ئیمارات دەیبینین و تەحەمولی ناکەین.
ئەمە لەحاڵێکدایە کە وەزیری دەرەوەی ئیمارات بە وتەیکی توند بە هاوتاکەی خۆی لە ڕژیمی ئێران وتی: ئێوە ئەگەر موسوڵمان بووان ڕێ و ڕەسمی بەڕێوبەری وەلات و خەڵکەکەتان دەزانی و خەڵکیش بو بژیوی ژیان لەناو سەتڵی زبڵەکان نەئەچەمایەوە.
هەروەها وەزیری دەرەوەی ئیران پێشتر لە بەیانیەیێکدا وتی هەنگاوی بێشەرمانەی ئەبوزەبی بۆ ئاسانکاری پەیوەندی لەگەڵ ئیسراییل هەنگاویکی مەترسیدارەو هەرجۆرە فریوکاریەکی ئیسراییل لە ناوچەی کەنداوی فارس, بەرپرسایەتی لەسەر ئەو ووڵاتەیە.