خەبات مێدیا: عێراق ڕایگەیاندووە کە لە ئاستی هاوردەی گازو کارەبا، لە ئێران کەم دەکاتەوە و تا پێنج ساڵی دیکە سەربەخۆ دەبێ.
خەبات مێدیا: عێراق ڕایگەیاندووە کە لە ئاستی هاوردەی گازو کارەبا، لە ئێران کەم دەکاتەوە و تا پێنج ساڵی دیکە سەربەخۆ دەبێ.
بە پێی نوسراوەی ڕۆژنامەی ئیعتماد" ئەمریکا فشاری خستوەتە سەر ئێران تا پێویستی خۆی بە هاوردەکردنی کارەبا و گازی ئێران بپچڕێنێ. ئەم هاوردەکردنە بە مەبەستی قەرەبو کردنەوەی کەم و کوڕی کارەبا و پاڵاوگەکانی نەوتە.
هەروەها دویچە ولە" ی ئاڵمان لەڕاگەێیندراوێکدا وتی: چاوپێکەوتنی موستەفا کازمی "سەرۆک وەزیری عێراق لەگەڵ دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆشکی سپی، چاوپێکەوتنێکی ستراتیژیە و ئێستاش ڕاگەێیندراوە کە وەزارەتی نەوتی عێراق لەگەڵ کۆمپانیای گەورەی نەوتی ئەمریکا وەکوو کۆمپانیای شۆرون" بڕیارنامەی زۆریان واژوو کردووە. ئەم بڕیارنامانە لە پێویستی عێراق بەگازی ئێران کەم دەکاتەوە.
لەئێستادا عێراق پێویستی بە هاوردەکردنی نەوت و گازی ئێرانە، و ئەم بابەتە بوەتە هۆی ناڕەزایەتی ئەمریکا. عێراق بۆ دابین کردنی پێویستیەکانی ناوخۆیی خۆی، داوای لە ئەمریکا کردووە کە سزا دیاریکراوەکان بۆ هاوردەکردنی گاز و کارەبا لە ئێران، لەسەر،عێراق لابات.
دەوڵەتی ترامپ ڕایگەیاند کە ئامادەنییە ئەم مەعافیەتانە بەشێوەی بێسنوور دوپات بکاتەوە. ئێستا 9یەمین دەورەی مەعافیەتی عێراق لە سزاکانی کڕینی گازو کارەبا لە ئێران، جێبەجێ دەکرێ.
هەربەم بۆنەشەوە عێراق ڕایگەیاندووە تاپێش کۆتایی هاتن بەم دەرفەتە،لەبەرهەم هێنانی کارەبا وگاز سەربەخۆ دەبن و بە هاوردەکردنی گازو کارەبا لە وڵاتانی دیکە، پێویستیان بە هاوردەکردنی گازوکارەبای ئێران نەبێ.
مستەفا کازمی لە سەفەری بۆ بەسرە بە خۆپیشاندەرانی عێراقی وت: گروپە ترۆریستیەکان چەک دەکرن و عێراق لەهەڕەشەی ئەم گروپانە دەپارێزین. لەم ماوەدا لە عێراق چەندین چالاکی مەدەنی کە دژی دەستێوەردانی ڕژیمی ئێران لە عێراق بوون تیرۆرکران، و خۆپیشاندەران ناڕەزایەتی خۆیان لەم تیرۆرانە دەربڕی.
هەروەها ڕۆژی شەممە تەلەڤزیۆنی ئەلحەدەس" لەڕاپۆرتێکدا وتی: خەڵکی ناسریە هێرشیان کردووەتە سەر بنکەکانی سەربە ڕژیمی ئێران.
ڕۆهام یەعقوب، دوکتورو یەکێک لە چالاکوانانی مەدەنی شاری بەسرە بو کە لەم ماوەدا تیرۆرکرا. ناوبراو چالاکی مافی ژنان بوو و لەلایەن مێدیاکانی ئێرانی بە کرێگیراوی ئەمریکا ناوی هاتووە.