خەباتمێدیا: زیندانیەکی کورد کە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بەرپرسانی زیندان لێوەکانی خۆی دووریبۆوە، بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی داوە.
خەباتمێدیا: زیندانیەکی کورد کە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بەرپرسانی زیندان لێوەکانی خۆی دووریبۆوە، بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی داوە.
رۆژی یەکشەممە ٢٣ی بەفرانبار، جەنازەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی ”بێهرووز زەینالی زادە“ لە نێو ئاودەستی بەندیخانەی ناوەندیی شاری خۆی لەلایەن هاوبەندییەکانیەوە دۆزراوەتەوە.
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان مردنی ئەو زیندانیەی گوماناوی لەقەڵەم داوە و رایگەیاندووە کە ئەو بەندکراوە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە رێگریی بەرپرسانی بەندیخانە و ئیزن نەدانی بە چوونە مرەخەسی، بۆ ماوەی سێ رۆژ بوو کە لێوەکانی خۆی دووریبۆوە.
ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی دزی کردن دەستبەسەر و لە بەندیخانەی ناوەندیی خۆی سەر بە پارێزگای ئورمیە راگیرابوو.
بەرپرسانی بەندیخانە هۆکاری گیان لە دەستدانی ئەو بەندکراوەیان خۆکوشتن لەقەڵەم داوە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری هەنگاو: هەمان رۆژ بەندکراوێکی دیکەی خەڵکی بۆکان بە ناوی حوسێن فەیزی پوور، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە خۆی هەڵواسیبوو.
لەماوەی ساڵی ٢٠ ١٨ی زایینیدا، لانیکەم ٢٧ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران گیانیان لە دەست داوە.