پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕاگەێیندراوی خوێندکارانی زانکۆ بۆ پشتیوانی لە زارا محەممەدی

ڕاگەێیندراوی خوێندکارانی زانکۆ بۆ پشتیوانی لە زارا محەممەدی

خەبات مێدیا: کۆمەڵێک لە خوێندکارانی زانکۆ لە شوێنە جۆراوجۆرەکانی جیهان بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەێیندراوێک، وێڕای مەحکووم کردنی حوکمی زارا محەممەدی" داوای هەڵوەشانەوە

خەبات مێدیا: کۆمەڵێک لە خوێندکارانی زانکۆ لە شوێنە جۆراوجۆرەکانی جیهان بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەێیندراوێک، وێڕای مەحکووم کردنی حوکمی زارا محەممەدی" داوای هەڵوەشانەوەی بەپەلەی ئەم حوکمە دەکەن. 
دادگای ئینقلابی ئیسلامی ڕژیمی ئێران، 24ی پوشپەری 1399، خاتوو زارا 
محەممەدی" بەتاوانی وتنی وانەی زمانی کوردی بە شێوەی خۆ بەخشانە، سزای دەساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا. 
زارا محەممەدی لە دامەزرێنەرانی ئەنجومەنی کلتووری نۆژینە" کە ڕێکخراوێکی مەدەنی و لە چوارچێوەی چالاکی پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی وەکوو وتنی وانەی زمانی و ڕێزمانی کوردی کار دەکات. 
لەو ڕاگەێیندراوە هاتووە،( حوکمی دەرکراو لە لایەن ئینقلابی ئیسلامی ڕژیمی ئێران، دەرخەری ئەوەیە کە وتنەوەی وانەی زمانی کوردی، مەترسیە بۆ سەر "ئاسایشی نەتەوەیی" 
هەروەها لە بەشێکی دیکەی ئەم ڕاگەێندراوەدا دەڵێ: سەرەڕای ئەوەی کە یاسای بنەڕەتی ڕژیمی ئێران زمانی فارسی وەکوو زمانی فەرمی و زمانی پەروەردە دەزانێت، زمانەکانی دیکەی خستوەتە پەراوێز و بە ناوزەدکردنیان بە زمانی تایفەیی ڕێگری لە خوێندنیان دەکات، لە حاڵێکدا فێربون و خوێندنی بە زمانی فارسی بە شێوەی یاسایی ڕێگە پێداوە. (اصل 15). 
بەڵام وێڕای ئەوەی کە بەپێی یاسا فێربوون بە زمانی میللەتانی دیکە ڕێگە پێدراوە، ڕژیمی ئێران لە ماوەی چل ساڵی ڕابردوو لە جێبەجێ کردنی ئەم خالە کۆتایی کردوەو بەربەستی بۆ وتنەوەی وانەی زمانەکانی غەیرە فارس دروست کردوە و بە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی لە قەڵەمیان دەدات. 
لە کردوەیەکی قێزەونی دیکە، وەزارەتی پەروەردەی ڕژیم لە ساڵی 1398 ڕایگەیاند منداڵانی قۆناغی سەرەتایی(پیش دبستانی) دەچنە ژێر یاسای (بسندگی زمانی فارسی) بەسەندگی زمانی، بەمانای ئەوەی کە زمانی فارسی تەواوکەرە و بۆ پەروەردە کردنی منداڵان پێویست بە فێرکردنی زمانی دیکە ناکات.
هەڵاواردنی ئاشکرا و سیستماتیکی ڕژیمی ئێران، لە دژی زمانەکانی دیکەی بێجگە لە زمانی فارسی، بە پێچەوانەی بەڵێنە نێونەتەوەییەکانە، وەکو کۆنوانسیۆنی نێونەتەوەیی لە ناوبردنی هەر جۆرە هەڵاواردنی نیژادی، بەڵێن نامەی مافی مەدەنی و سیاسی و بەڵێن نامەی نێونەتەوەیی مافی ئابوری، کۆمەڵایەتی و کلتووری کە ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە کەواژویی کردووە. 
ئێمە وەکو کەسانێک کە ئەم ڕاگەێیندراوەمان واژوو کردووە، حوکمی نایاسایی لە لایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامی، مەحکووم دەکەین و داوای هەڵوەشانەوەی حوکمی زارا محەممەدی و کۆتایی هێنان بەو سیاسەتی هەڵاواردنەی ئێران لە بەرانبەر زمانەکانی دیکە دەکەین.


4 ساڵ و 2 مانگ و 24 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 15 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاگەێیندراوی خوێندکارانی زانکۆ بۆ پشتیوانی لە زارا محەممەدی

ڕاگەێیندراوی خوێندکارانی زانکۆ بۆ پشتیوانی لە زارا محەممەدی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن