خەبات مێدیا:مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی پێنج شەممە 6ی خەرمانان، جارێکی دیکە تەئکیدی کردەوەکە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕێکەوتی 20ی سێپتامبر، گەمارۆ نێ
خەبات مێدیا:مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی پێنج شەممە 6ی خەرمانان، جارێکی دیکە تەئکیدی کردەوەکە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕێکەوتی 20ی سێپتامبر، گەمارۆ نێودەوڵەتیەکان دژ بە ڕژیمی ئێران دەست پێ دەکاتەوە.
ناوبراو لە تویتێکدا نوسیویەتی: حەوتوی ڕابردوو، لەدوای نائومێدی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەئاکامی ئەرکەکانی خۆی بۆ پاراستنی ئاشتی و ئەمنیەت، نەتەوە یەکگرتووەکان پڕۆسەیەکی 30ڕۆژەی گەڕاندنەوەی هەموو گەمارۆکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دژ بە ڕژیمی ئێرانی دەست پێکرد.
بەپێی بڕیارنامەی 2231ی شۆرای ئەمنیەت،گەمارۆی چەک وچۆڵی سەر ڕژیمی ئێران 27ی گەلاوێژی ئەمساڵ کۆتایی دێت، بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا تەئکیدی کردووەتەوە کە ڕێگە بەوە نادەن ڕژیمی ئێران توانای کڕین و فرۆشتنی چەک و چۆڵی هەبێت، وبتوانێت چەک وتەقەمەنی پێشکەوتوو بداتە گرووپە چەکدارەکانی دەست و پێوەندی خۆی.