شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی سازمانی موجاهدینی خەڵقی ئێران بەبۆنەی 5ی خەرمانان

پەیامی پیرۆزبایی سازمانی موجاهدینی خەڵقی ئێران بەبۆنەی 5ی خەرمانان

بەڕێز سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

بەڕێز سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
کاک بابەشێخی حوسەینی
بە بۆنەی پێنجی خەرمانانی ساڵی 1399چلەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، پێرۆزبایی بە بەڕێزتان، بەرپرسان، کادر و هەموو پێشمەرگە و هۆگرانی سازمانی خەباتی و هەموو هاوڵاتیانی کوردستان پێشکەش دەکەین و درود دەنێرین بۆ ڕۆحی پاک و مەزنی مامۆستا سەیید جەلالی حوسەینی دامەزرێنەر و ڕێبەری مێژوویی و هەڵکەوتوویی سازمانی خەبات، کە بە دامەزراندنی ئەم سازمانە، سەنگەرێکی پتەو بۆ داکۆکی لە مافی خەڵکی چەوساوە و بێبەشی کوردستانی پێک هێنا. 
لەڕاستیدا چل ساڵ خۆڕاگری و خەبات لەپێناو ڕووخانی نیزامی دژە ئێرانی و دژە مرۆیی ئاخوندی، کە خەڵکی بێبەشی کوردستان، سەرکوت و ستەمی ئەو دەسەڵاتەیان تا سەر ئێسقان هەست پێ کردووە و دەیکەن، جێگای پیرۆزبایی و دەستخۆشی یە. 
بێگومان سنووربەندی لێبڕاوانەو هەمیشەیی، سازمانی خەباتی کوردستان لە بەرانبەر دیکتاتۆریەتی شا و شێخ و بەڕەنگاربونەوەی پیلانەکانی وەزارەتی ئیتڵاعاتی ملهوڕی ئاخوندی بۆ شێواندنی ئەم سنوور بەندیەی نێوان خەباتی خەڵکی تێکۆشەر و قارەمانی کوردستان و تێکەڵکردنیان بەنەمانی سنووربەندی نێوان خەڵکی ئازادیخواز و دەسەڵاتدارانی جینایەتکار لە ئێران و پاشماوەکانی حکومەتی شا، بووەتە هۆی ئەوەی بەردەوام بکەونە بەر هێرشی بوختانەکانی ڕژیم و ئەوانەی پشتیوانی وتووێژ و ڕێکەوتن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئاخوندین. بەڵام سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، بە پێداگری لەسەر ئەم سنوورانە و خەباتی مافخوازانەی گەلی کوردستانی ئێران وپێوەندی لەگەڵ خەباتی خەڵکی ئێران و هاوپەیمانی لەگەڵ سازمانی موجاهدینی خەڵق" و شۆرای میللی موقاومەت "وهەروەها پێداگری لەسەر گەڵالەی خودموختاری کوردستانی ئێران، سیاسەتێکی سەرەکی و پێشکەوتن خوازانەی لە کوردستانی ئێران پەیڕەو کردووە و دەکات. 
هەروەها سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە پەیڕەو کردنی سیاسەتی ژیرانەی لەگەڵ موقاومەتی سەرانسەری، هەموو پڕوپاگەندەی ڕژیمی لەپێوەندی بەجیاخوازیی پێشمەرگەو شۆڕشگێرانی کوردستانی، کردۆتە بڵقی سەرئاو.
ئەم سیاسەتەی سازمانی خەبات لەکاتێکدا کە قەیرانی ڕووخان هەموو پێکهاتەکانی ڕژیمی گرتوەتەوە و بزوتنەوەی ناڕەزایەتی خەڵک لەهەموو شارەکانی ئێران ڕوو لە هەڵکشانە، ڕێنوێن و رێگەکارێکی جێگەی پشت پێ‌ بەستن و دڵنیاییە بۆ خەباتی خەڵکی قارەمانی کوردستانی ئێران.
پێداگری کۆمیتەی ناوەندی سازمانی خەبات لەسەر ئەم خاڵە کە ( جێبەجێ کردنی هەر داواکارێیکی چەواشەکارانە لەژێرناوی وتووێژ لەگەڵ ڕژیمی دیکتاتۆر تاوان وخەیانەتە بە مێژوویی خەباتی ڕەوای بزوتنەوەی مافخوازانەی خەڵکی کوردستان). 
هەروەها وتەی بەنرخی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات لە لێدوانەکانی کە دەڵێ : ( هەرجۆرە وتووێژێیک زیان و خەسارەتێکە بە رێبازی شەهیدان و خەڵکی کوردستان) هیچ کاتێک بە دڵی ئەوکەسانە نابێ‌ کە باوەڕیان بە وتووێژو ڕێکەوتنەو لە ژێر ناوی جۆراوجۆر سازمانی خەباتیان کردۆتە ئامانجی هێرشەکانی خۆیان. بەڵام هەروا کە مەسعوودی ڕەجەوی" لە پەیامەکەی پاش کۆبونەوەی سێ ڕۆژەی ئێرانی ئازاد" لە مانگی پوشپەری ڕابردوو و لە دەسپێکی چلەمین ساڵی موقاومەتی شۆڕشگیرانە لەبەرانبەر ڕژیمی دژە مرۆی ئاخوندی وتی: پشتیوانی دەکەین لە ڕوون بوونەوە و قوڵکردنی سنوری نێوان ئازادی و ستەم و موقاومەت و تەواویەتی نیزامی شێخ وشا و کلتوور و ئایدیۆلۆژی ئەوان. ئەمە دەرفەتێکی زێڕینە بۆ بزوتنەوەی دیمۆکراتیک و شۆڕشگیرانە تا بنەڕەتی زوڵم و ستەم بەهەموو جۆرێک لە ناو بەرین. 
ڕێگە بدەن با شا و شێخ و هەموو بکوژەکانیان، پاسداران، شوێن کەوتوانیان و بەکرێگیراوانیان هەرچەندەی پێیان خۆشە هێرشمان بکەنە سەر و بە هەر جۆرە قسەی نەشیاو و وشەی خراپ و جنێو و توڕەییەکی شێتانە خۆیان .....، ئەو هێرشانە دەرخەری ئەوەیە کە ئێمە وێڕای هەموو ناو و بوختانێک کەبۆمان دروست دەکەن و یان بۆردمان و شکەنجە وسێدارە و کۆمەڵکوژمان دەکەن، توانیومانە دوژمنانی ناوخۆیی و دەرەکی نەتەوەکەمان، هەربەم ڕادەیە توڕە کەین و لە ناوبەرین. 
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، پاش چل ساڵ هەورازو نشێوی جۆراوجۆر لە گۆرەپانی شۆرش، پڕەنسیبی خۆی لەپێوەند بەدانانی سنووری جددی لەگەڵ دیکتاتۆرانی شا وشێخ، خۆی وەکوو هێزێکی خەباتکاری کوردی سەلماندووە، بۆیە سازمانی موجاهدینی خەڵقی ئێران دڵنیایە لەدۆخێکدا کە دەنگی مەرگ و نەمانی ڕژیمی ئاخوندی بەرز بوەتەوە، سازمانی خەبات بەشێوەێیکی بەربڵاو لە خەبات بۆ ڕووخانی ڕژیمی ویلایەتی فەقێ و گەیشتنی بە ئازادی ئێران و خودموختاری بۆ کوردستانی ئێران دەور دەگێرێ.
سازمانی موجاهیدینی خەلقی ئێران
8ی خەرمانانی 1399


4 ساڵ و 2 مانگ و 25 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 39 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی پیرۆزبایی سازمانی موجاهدینی خەڵقی ئێران بەبۆنەی 5ی خەرمانان

پەیامی پیرۆزبایی سازمانی موجاهدینی خەڵقی ئێران بەبۆنەی 5ی خەرمانان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن