خەباتمێدیا: دەورەیەکی سەرەتایی پێشمەرگەی تازە پەیوەست بوو بەریزەکانی سازمانی خەبات کۆتایی پێهات. رۆژی یەکشەممە 23ی بەفرانباری 1397ی کۆچی خۆری، رێورەسمی کۆتایی ه
خەباتمێدیا: دەورەیەکی سەرەتایی پێشمەرگەی تازە پەیوەست بوو بەریزەکانی سازمانی خەبات کۆتایی پێهات. رۆژی یەکشەممە 23ی بەفرانباری 1397ی کۆچی خۆری، رێورەسمی کۆتایی هاتنی دەورەی سەرەتایی و چەکدارکردنی پۆلێک پیشمەرگەی تازەپەیوەست بوو، لەژێر چاودێری و بەرێوەبردنی کۆمیسیۆنەکانی سیاسی نیزامی و پەروەردە و لەژێر ناوی دەورەی شەهید "حەسەن مەولانی" بەرێوەچوو.
سەرەتای رێورەسمەکە بە دەقیقەیێک بێدەنگی بۆ رێز گرتن لە روحی شەهیدان دەستی پێکرد و پاشان چەند وتەیەک لە لایەن بەرێز کاک رێبوار حسێنی ئەندامی دەفتەری سیاسی سازمانی خەبات پێش کەش کرا کە تێیدا گرینگی خەباتی پێشمەرگانە و دەسکەوت و بایەخی خەباتی چەندین ساڵەی هێزی پێشمەرگە بەرجەستە کرابوو. بەرێز حسێنی لە قسەکانی دا تیشکی خستە سەر دۆخی هەستیاری هەنووکە ی ناوخۆی ئێران و بایەخی بەرەوسەربردنی تێکۆشانی هەمەلایەنە و فرە رەهەندی هەموو تاکێکی کوردی ئاماژە پێکرد و بە باسکردنی دۆخی حیزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و دوایین ئالوگۆرەکان، زەرورەتی پێکەوەبوونێکی هەمەلایەنە و واقعیانە لەسەر ئەساسی رێز و خوێندنەوەی بەرانبەر پێداگری کرد.
لەدوای وتەکانی کاک رێبواری حسێنی ، لەلایەن چەند هاورێی پێشمەرگە پەیامی سپاس و پێزانین لە مامۆستایانی فێرگە خوێندرایەوە و لە پاشان دا چەکی شەرەف و کەرامەت لەلایەن مامۆستا و بەرپرسانی دەورەکە پێشکەش بە پێشمەرگە تازە پەیوەست بووەکان بەریزی سازمانی خەبات کرا.