خەبات مێدیا: شینزو ئابە، سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 7ی خەرمانان، بەهۆی نەخۆشییەوە دەستی لەکارکێشایەوە، و بەم پێیە زۆرترین دەورەی حکومەتی سەرۆک وەزی
خەبات مێدیا: شینزو ئابە، سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 7ی خەرمانان، بەهۆی نەخۆشییەوە دەستی لەکارکێشایەوە، و بەم پێیە زۆرترین دەورەی حکومەتی سەرۆک وەزیرانێکی ژاپۆن کە سیاسەتەکانی ناوبراو لەسەر بنەمای دارایی و پەرەپێدانی نیزامی وڵات بوو کۆتایی پێ هات.
بەپێی هەواڵی ڕۆیتێرز، دوابەدوای دەست لەکارکێشانەوەی لەپڕی شینزۆ ئابە، بەربەرەکانێ بۆ هەڵبژاردنی ڕێبەری حیزبی لیبڕاڵ دیمۆکڕاتی ژاپۆن کە دەبێتە سەرۆک وەزیران، لەحەوتوی داهاتوو دەست پێ دەکات.
ناوبراو کە ساڵانێکە تووشی نەخۆشی (کۆلیت ئەلسروز)ببوو و لەم حەفتانەی دواییدا دوجار چوبووە خەستەخانە، گومانی ئەوە هەبوو کە پێش کۆتایی هاتنی دەورەی سەرۆک وەزیران لە مانگی سێپتامبەر دەست لەکار بکێشێتەوە.
لەگەڵ بوونی ئەم گومانانە ڕاگەیاندنی هەواڵی دەست لەکارکێشانەوەی ئابە بازاڕی ئابووری ژاپۆنی نیگەران کردووە، و هەروەها شینزۆ ئابە لەو کۆبونەوەیەدا کە دەیویست دەست لەکارکێشانەوەی خۆی ڕابگەێنێت وتی: من لەناخی دڵمەوە داوای لێبوردن دەکەم و لەگەڵ ئەوەی خەڵک پشتیوانی من بوون و یەک ساڵ پێش کۆتایی هاتنی دەورەی سەرۆک وەزیران لەم پۆستە دەست لەکار دەکێشمەوە، نابراو لە ماوەی ئەو کۆبونەودا دەلەرزی و چاوەکانی پڕ ببوون لە فرمێسک.