خەبات مێدیا: بنیامین نەتانیاهو" سەرۆک وەزیرانی ئیسراییل ڕۆژی یەکشەممە 9ی خەرمانان، لەشاری ئۆرشەلیم" لەکۆبونەوەێیکدا لەگەڵ ڕاوێژکاری باڵای سەرۆک کۆماری ویلایەتە
خەبات مێدیا: بنیامین نەتانیاهو" سەرۆک وەزیرانی ئیسراییل ڕۆژی یەکشەممە 9ی خەرمانان، لەشاری ئۆرشەلیم" لەکۆبونەوەێیکدا لەگەڵ ڕاوێژکاری باڵای سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان، ڕژیمی ئێرانی تاوانبارکرد بەوەی کە هەوڵی داوە ئاشتی نێوان ئیسراییل و وڵاتە عەرەبیەکان لەناو بەرێت.
نەتانیاهو وتی: لەکاتێکدا ئێمە دەمانهەوێ بەرەو پێشکەوتن و کۆمەڵگەێیکی نوێ بڕۆین، دیکتاتۆرەکانی ئێران دەیانهەوێ ئێمە بگەڕێننەوە بۆ قۆناغی تاریکی حاکمیەتی ئایینی چاخی ناوەندی.
ناوبراو تەئکیدی کردەوە کەنابێ بهێڵن ئێران ئاشتی و پەیمان لەنێوان ئیسراییل و وڵاتە عەرەبیەکان لەناوبەرێت.
ئیسراییل و ویلایەتە یەکگرتووەکانی عەرەبی لەئاڵۆگۆڕێکی مێژووییدا بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندیەکانیان وەکوو، دانانی کونسوڵگەری لە پێتەختی وڵاتەکانیان، ڕێکەوتوون. بەڵام ڕژیمی ئێران ئەم ڕێکەوتنەی بە ڕێکەوتنێکی شەرمە زارانە" لەقەڵەم داوە وبە خەنجەرێک لە پشتی خەڵکی فەلەستینی دەزانێت.
ئیماڕات بەشێوەی فەرمی گەمارۆکانی ئیسراییلی هەڵوەشاندەوە، و ڕێکەوتنی ئیسراییل و ئیمارات بە نێوبژیوانی ویلایەتەیە کگرتوەکانی ئەمریکا پێک هاتووە.
جرد کۆشنر" ڕاوێژکاری باڵای سەرۆک کۆماری ئەمریکا جارێکی دیکە بۆ پێشکەوتنی ئاشتی نێوان ئیسراییل و عەرەب بۆ ناوچەکە سەفەری کردووە.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسراییل وتی: دۆناڵد ترامپ، سیناریۆی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ کردووەتەوە و هەڵێکی بۆ پێشکەوتن لە ئاشتی ڕەخساندووە.
بە پێی وتەی کۆشنر": لەکاتێکدا زۆرکەس وابیریان ئەکردەوە کە پێشکەوتن لە ڕێگەی ئاشتی ناکرێ و هیواێیک بە باشتربوونی دۆخەکە نیە، لەکاتی هاتنی دۆناڵد ترامپ بۆ کۆشکی سپی، ئومید جێگەی بێ هیوایی گرتەوە. هەروەها بە ئاماژە بە ڕێکەوتنی نێوان ئیماڕات و ئیسراییل وتی: ئەم ڕێکەوتنانە، ئاسایشی هاوکاریەکانی ئەمریکا، ئیسراییل و ئیماڕات لەبەرانبەر هەڕەشەی هاوبەش پتەوتر دەکات.
نەتانیاهو لەدرێژە دا وتی: گەڵاڵەی دۆناڵد ترامپ و خواستی وڵاتە عەرەبیەکان کە بە پشتیوانی ئەمریکا بەدەست هاتووە، ئەو دەرفەتەی ڕەخساند کە هاووپەیمانی ئیسراییل و وڵاتە عەرەبیەکان بەبێ ڤێتۆی فەلەستین، پێک بێت بۆیە ئەگەر ئێمە چاوەڕێی فەلەستین ببین، دەبێ تاهەتایە سەبر بکەین.