پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

خوێن بایی ( خون بس) و هەڵوێستی بەرپرسانی ئافرەت لەناوخۆیی دەسەڵاتی ڕژیم!

خوێن بایی ( خون بس) و هەڵوێستی بەرپرسانی ئافرەت لەناوخۆیی دەسەڵاتی ڕژیم!

خەبات مێدیا: خوێن بایی( خون بس) نەریتێکی دژە مرۆڤانەیە کە لەئێران پەیرەوەی لێ ئەکرێ.

خەبات مێدیا: خوێن بایی( خون بس) نەریتێکی دژە مرۆڤانەیە کە لەئێران پەیرەوەی لێ ئەکرێ. 
بە پێی ئەم نەریتە، ئافرەتێک بۆ دامرکاندنەوەی شەڕی خوێناوی نێوان دو تایفە دەبێتە بووکی خوێن بایی، و دەیدەن بەتایفەی قوربانی. 
ماوەی هەشت ساڵە هەندێک لەدادوەران و بەرپرسان داوایان کردووە ئەم نەریتە وەکوو میراتێکی مەعنەوی تۆماربکرێ، بەڵام پارێزەرانی مافی ئافرەت دژی ئەم بڕیارەن و تا ئێستا نەیانهێشتووە تۆماربکرێ. 
ئەوەی لێرەدا چاوەڕوان دەکرا، هەڵوێستی ئیلهامی ئازاد، نوێنەری شارەکانی نائین"، خور"، بیابانەک" لە مەجلیسی ڕژیمی ئێرانە. ناوبراو کە ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەری کۆمیسیۆنی ئەسڵی 90ی مەجلیسە، ڕۆژی سێشەممە 11ی خەرمانان، لەوتووێژ لەگەڵ ماڵپەری فەرمی مەجلیسی ڕژیم (خانەی ملت) لەهەوڵەکانی خۆی بۆ تۆمارکردنی نەریتی خوێن بایی" لە ڕیزی میراتی مەعنەوی ئێران، بەرگری ودیفاعی کرد. 
هەروەها وتی: ئەم نەریتە دژی ئافرەت نیە و هێمای ئاشتیە. 
ئەم هەڵوێستە لە سیستمێکی دیکتاتۆری وەک ڕژیمی ئاخوندی چاوەڕوان کراوە و شتێکی تازە نیە، چونکە لەو سیستمە دا هەموو تاکەکان وەکوو مرۆڤێک لە مافی خۆیان بێبەشن، و چاوەڕێی داکۆکی کردن لە مافی ئافرەت وەکوو بەشێکی گرنگی کۆمەڵگە، بێ مانایە.


4 ساڵ و 2 مانگ و 19 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

خوێن بایی ( خون بس) و هەڵوێستی بەرپرسانی ئافرەت لەناوخۆیی دەسەڵاتی ڕژیم!

خوێن بایی ( خون بس) و هەڵوێستی بەرپرسانی ئافرەت لەناوخۆیی دەسەڵاتی ڕژیم!



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن