پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی یادی چلەمین ساڵوەگەری دامەزراندنی سازمانی خەبات ی کوردستان

بەڕێوەچوونی یادی چلەمین ساڵوەگەری دامەزراندنی سازمانی خەبات ی کوردستان
خه‌بات میدیا

رۆژی یەکشەممە ریکەوتی ٣٠ ئاگۆستی ٢٠ ٢٠  بەشێوەی نۆنلاین، بەبەشداری سکرتێری گشتی و ئەندامانی سەرکردایەتی و ئەندامان و،لایەنگران لەناوخۆ و،دەرەوە  ڕێوڕه‌سمێک به‌بۆن

رۆژی یەکشەممە ریکەوتی ٣٠ ئاگۆستی ٢٠ ٢٠  بەشێوەی نۆنلاین، بەبەشداری سکرتێری گشتی و ئەندامانی سەرکردایەتی و ئەندامان و،لایەنگران لەناوخۆ و،دەرەوە  ڕێوڕه‌‌‌سمێک به‌‌‌بۆنه‌‌‌ی ٤٠ مین ساڵڕۆژی دامه‌‌‌زرانی سازمانی خه‌‌‌بات به‌‌‌ڕێوه‌‌‌ چوو.

سەرەتای ریورەسمەکە  بە  ده‌‌‌قه‌‌‌یه‌‌‌ک بێده‌‌‌نگی بۆ گیانی پاکی شه‌‌‌هیدانی کوردستان به‌‌‌تایبه‌‌‌تی شه‌‌‌هیدانی سورخه‌‌‌لاتی سازمانی خه‌‌‌بات دەستی پێکرد و پاشان داوا له‌‌‌ به‌‌‌ڕێز و تێکۆشه‌‌‌ر، سکرتێری گشتی سازمانی خه‌‌‌بات کاک باباشێخ حوسه‌‌‌ینی کرا په‌‌‌یامی خۆی بۆ ئەم یاده‌‌‌وه‌‌‌ پێشکه‌‌‌ش بکا. بەرێزیان لەوتەکانی دا وێرای ئاوڕدانەوە لە مێژووی سازمانی خەبات و هەڵسەنگاندنی دوخی پێکهاتنی ، ئاماژەی بە  میژووی چل ساڵ خەبات و تێکۆشانی نەپساوە و سەربەرزانەی سازمانی خەبات دا.

له‌‌‌به‌‌‌شێکی دیکه‌‌‌ی بڕگه‌‌‌ی مه‌‌‌ڕاسیمه‌‌‌که‌‌‌دا کۆڕی هونه‌‌‌ری سازمانی خه‌‌‌بات به‌‌‌ پێشکه‌‌‌ش کردنی سرودی ( گوڵمان پێنجی خەرمانانە) درێژه‌‌‌یان به‌‌‌ به‌‌‌رنامه‌‌‌کان داو پاشان په‌‌‌یامی پیرۆزبایی سازمانی موجاهیدنی خه‌‌‌ڵقی ئێران له‌‌‌لایه‌‌‌ن به‌‌‌ڕێز ئه‌‌‌دیب خانساریه‌‌‌وه‌‌‌ پێشکه‌‌‌ش به‌‌‌ ئاماده‌‌‌بوان کرا.   

دواتر  په‌‌‌یامی ڕێکخراوی ئافره‌‌‌تانی خه‌‌‌بات له‌‌‌لایه‌‌‌ن به‌‌‌ڕێز خاتوو زێنه‌‌‌ب حوسه‌‌‌ینی ئەندامی کومیتەی ناوەندی وبەرپرسی ریکخراوی ئافرەتانه‌‌‌وه‌‌‌ پێشکه‌‌‌ش کرا. پاشان په‌‌‌یامی ڕێکخراوی لاوانی خه‌‌‌بات له‌‌‌لایه‌‌‌ن به‌‌‌ڕێز خاتوو شایسته‌‌‌ ئەدامی دەستەی بەرێوەبەری لاوان پێشکه‌‌‌ش کرا و دواتر هۆنراوه‌‌‌یه‌‌‌ک کە له‌‌‌لایه‌‌‌ن به‌‌‌ڕێز مامۆستا موحه‌‌‌مه‌‌‌د سورێنه‌‌‌وه‌‌‌ ئامادە کرابوو،تایبەت بە یادی سازمانی خەبات  پێشکه‌‌‌ش کرا.

پاشان به‌‌‌ کورته‌‌‌ فیلمێک پێناسه‌‌‌یه‌‌‌کی کورت له‌‌‌ مێژووی سازمانی خه‌‌‌بات خرایە روو. په‌‌‌یامی بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌ی شه‌‌‌هیدان له‌‌‌ لایه‌‌‌ن به‌‌‌ڕێز پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ی دێرینی ڕیزه‌‌‌کانی سازمانی خه‌‌‌بات کاک که‌‌‌ریم فه‌‌‌یزیان وه‌‌‌ پیشکه‌‌‌ش کرا و،دوایش په‌‌‌یامی ته‌‌‌شکیلاتی ناوخۆ، که‌‌‌ له‌‌‌ سه‌‌‌ر کێوی خۆڕاگری به‌‌‌رده‌‌‌زه‌‌‌ردی بۆکانه‌‌‌وه خوێندرابویەوە، پێشکه‌‌‌ش کرا. و دواتریش چه‌‌‌ند چالاکیه‌‌‌کی ئه‌‌‌ندامه‌‌‌ قاره‌‌‌مان و چاونه‌‌‌ترسه‌‌‌کانی ناوخۆ  که‌‌‌ به‌‌‌ بۆنه‌‌‌ی یادی ٤٠  ساڵه‌‌‌ی دامه‌‌‌زرانی سازمانی خه‌‌‌باته‌‌‌وه‌‌‌ ئامادە کرابوو پێش کەش کرا. سرودێک که‌‌‌له‌‌‌لایه‌‌‌ن کۆڕی هونه‌‌‌ری سازمانی خه‌‌‌باته‌‌‌وه‌‌‌ ئامادە کرابوو کۆرەکەی زیاتررازاندەوە . دواترین بڕگەی بەرنامەکان  به‌‌‌ پێشکه‌‌‌ش کردنی  هۆنراوەی ٥ی خەرمانانی ڕێبه‌‌‌ری زانا و پایه‌‌‌به‌‌‌رزی گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مان مامۆستا سه‌‌‌ید جه‌‌‌لال حوسه‌‌‌ینی، که‌‌‌ به‌‌‌ ناوی په‌‌‌ژاره‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ گه‌‌‌لاوێژی ساڵی ١٣٧٤ی هۆنیبویه‌‌‌وه‌‌‌ پیشکه‌‌‌ش به‌‌‌ئامده‌‌‌بوان کرا.





 

 


4 ساڵ و 2 مانگ و 19 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 48 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەڕێوەچوونی یادی چلەمین ساڵوەگەری دامەزراندنی سازمانی خەبات ی کوردستان

بەڕێوەچوونی یادی چلەمین ساڵوەگەری دامەزراندنی سازمانی خەبات ی کوردستان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن