خەبات مێدیا: گۆمروکی کۆماری ئازەربایجان باسی لەوە کردووە کە بارێکی 305 کیلۆ گرامی هێرۆئینیان لەناو بارهەڵگرێکی ئێرانی دا کە هەڵگری کەل و پەلی کشتوکاڵی بووە لە م
خەبات مێدیا: گۆمروکی کۆماری ئازەربایجان باسی لەوە کردووە کە بارێکی 305 کیلۆ گرامی هێرۆئینیان لەناو بارهەڵگرێکی ئێرانی دا کە هەڵگری کەل و پەلی کشتوکاڵی بووە لە مەرزی ئاستاڕا، دۆزیوەتەوە.
سایتی گۆمروکی کۆماری ئازەربایجان دەڵێت: سەگە فێرکراوەکانی گۆمروک توانیان بارێکی جێگیرکراو لە نێو لولەو کەل و پەلی کشتوکاڵی دا بدۆزنەوە و پاش بڕینی لولەکان, ئەو بارە دەربێنن.
بەپێ وتەی گۆمروکی ئەو ووڵاتە, µ۹۸ بەستە ماددەی هۆشبەر(هێرۆئین) بە قورسایی ۳۰µ کیلۆگرامیان دۆزیوەتەوە، و بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری(ویر توآل آز) نرخی ئەم بارە لە بازاڕی ڕەش دا ۲۲ ملیۆن یۆرۆیە.
گۆمروکی کۆماری ئازەربایجان دەڵێت: ئەم بارهەڵگرە دیاری کرا بوو پاش هاتنی بەو ووڵاتە دا، بە کەشتی بەرەو قەزاقستان بڕوات.
لەئێستادا لێکۆڵینەوە لە شۆفێرە ئێرانیەکەی ئەو بارهەڵگرە بە ناوی عەبولڕەزاق مورادگوڵی دەستی پێ کردووە، و لە پەیوەند بەم بابەتەوە دۆسیەی تاوانی کوشتن، کراوەتەوە.
بەهۆی ئاشکرابوونی چەند کەسێکی توشبوو بە کۆڕۆنا کە لە ئێران گەڕابوونەوە، کۆماری ئازەربایجان ۱۰ی ڕەشەممە، سنورەکانی خۆی لەگەڵ دراوسێ باشوریەکەی داخستووە, بەڵام جاروبار ڕێگە بەو بارهەڵگرانە دراوە کە باری ئێرانیان پێبووە لە سنورەکان بپەڕنەوە.