کوژران و برینداربونی دو کۆڵبەر لە سنوری شاری خۆی
خەباتمێدیا: لە بەردەوامی کوژران و برینداربونی رۆژانەی کۆڵبەرانی کورد لە سنورەکانی کوردستان، دوو کۆڵبەری دیکە لە سنوری خۆی بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامیەکانی
خەباتمێدیا: لە بەردەوامی کوژران و برینداربونی رۆژانەی کۆڵبەرانی کورد لە سنورەکانی کوردستان، دوو کۆڵبەری دیکە لە سنوری خۆی بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامیەکانی رژیمی ئاخوندی ئێران بوونە قوربانی و کۆڵبەرێکیش رەق هەڵات.
ئێوارەی رۆژی سێ شەممە ٢٥ی بەفرانبار، هێزە ئینتزامیەکانی رژیمی ئاخوندی ئێران لە بەرزاییەکانی گوندی رازی سەر بە بەشی قوتوور لە شاری خۆی، کاروانێکی کۆڵبەرانیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر کوژراو و بریندار بوون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە رایگەیاند کە یەکێک لە کۆڵبەرەکان بەناوی “عەبدوڵڵا یوسفی” گوللە بەر سەری کەوتووە و گیانی داوە.
هەروەها کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی ئیحسان خالیدی” بە سەختی بریندار بووە و بۆ ناوەندە دەرمانیەکان گوازراوەتەوە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری هەنگاو: هەمان رۆژ، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٠ ساڵی خەڵکی چالدێران بەناوی ”ئەمیر تاهیری“، بە هۆی زوقم و سەرماوە رەق هەڵاتووە و هێزە چەکدارەکانی تورکیە تەرمی ئەو کۆڵبەرەیان بۆ شاری وان لە باکووری کوردستان گواستووەتەوە.
لە ماوەی ساڵی ٢٠ ١٨ی زایینیدا، لانیکەم ٢٣١ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی کوردستان کوژراو بریندار بوون.