خەبات مێدیا: نەسرین ستودە چالاکی مەدەنی و پارێزەری مافی مرۆڤ، خەڵاتی مافی مرۆڤی لەلایەن ئەنجومەنی دادوەرانی ئاڵمان پێ بەخشرا.
خەبات مێدیا: نەسرین ستودە چالاکی مەدەنی و پارێزەری مافی مرۆڤ، خەڵاتی مافی مرۆڤی لەلایەن ئەنجومەنی دادوەرانی ئاڵمان پێ بەخشرا.
باربارا ئەشتۆکینگەر" و یواخیم لۆبلینگ هۆف" وەکوو بەڕێوەبەرانی ئەنجومەنی دادوەرانی ئاڵمان، ڕۆژی چوارشەممە 12ی خەرمانان، ئەوەیان ڕاگەیاند کە : نەسرین ستودە بە بوێری وبەڵێنی خۆی بەمافی مرۆڤ و یاسا، وەکوو هێماێیک بۆ بزوتنەوەی مافی مەدەنی ئێران خۆی دەنوێنێ، و یەکێک لە بەناوبانگترین پارێزەرانی مافی مرۆڤی ئێرانی لەهەموو جیهانە.
بەڕێوەبەرانی ئەم ئەنجومەنە ئاماژەیان بەوە کردووە کە بە بەخشینی ئەو خەڵاتە دەیانهەوێ بەڵێنە بەرچاوەکانی ئەو بە مافی مرۆڤ پڕبایەخ بزانن و چارەنوسی ئەو زیاتر بەگوێی ڕای گشتی بگات بەتایبەت لەم کاتەدا کە پێویستی بە پشتیوانی بەربڵاوی جیهانیە.
هەروەها مانگی ڕێبەندانی پێشوو لەزانکۆی کوئینز" و یۆرک"ی کانادا لەساڵی 2013 دوکتورای افتخاری" بەنەسرینی ستودە" بەخشراوە لەگەڵ جەعفەر پەناهی، دەرهێنەری سینەما، لەلایەن پارلمانی ئوروپا خەڵاتی ئازادی هزری ساخاروف" یان پێ گەیشت ولەمانگی سەماوەزی ئەمساڵ لەگەڵ سێ پارێزەری دیکە بەهۆی بەرگری کردن لە زیندانیانی سیاسی کە ئێستا لە بەندیخانەن، بوونە براوەی خەڵاتی مافی مرۆڤی ئوروپا.
مامۆستایانی زانکۆی کوئینزی کانادا وتویانە کە کەسێکی دیکە باشتر لە نەسرینی ستودەمان نەدۆزیوەتەوە شایانی ئەم ناوە بێ، کە لەلایەن 50مامۆستا و ئەندامی هەیئەتی زانستی و 500خوێندکاری ئەم زانکۆیە واژۆ کراوە.
لە ڕاگەێیندراوی ئەم زانکۆیەدا هاتووە: نەسرینی ستودە یەکێک لە پێشڕەوانی خەبات لە دژی سێدارەی منداڵان و مێرمنداڵان لە ئێرانە کە زۆرترین ڕێژەی سێدارەی منداڵانی هەیە. هەروەها یەکێک لەو کەسانەیە کە لەبەرانبەر شکەنجەو سەرکوتی حکومەت پشتیوانی لە ژنان، بیروبۆچونی جیاواز و زیندانیانی سیاسی کردووە.
ناوبراو لەمانگی جۆزەردانی ساڵی ڕابردوو لە تاران دەستبەسەر کراوە و پاش دادگایی، بەتاوانی سوکایەتی بە بەرپرسانی باڵای حکومەت و دژایەتی ئاسایشی نەتەوەیی، بڵاوکردنەوەی درۆ و ئاڵۆزکردنی مێشکی خەڵک، سزای 38ساڵ زیندان و لێدانی 148قامچی بەسەریدا سەپێندراوە، ولەساڵانی رابردوو دا زۆربەی دامەزراوە نێونەتەوەیی و کەسایەتیە ناسراوە سیاسی و کەلتووریەکانی جیهان خوازیاری ڕاوەستانی ئازار و شکەنجەی نەسرینی ستودە و ئازادی ئەو لەزیندان بوون.
هەروەها ڕەزاخەندان، هاوسەری نەسرین ستودە خەرمانانی ساڵی پێشوو دەسبەسەرکرا و لەمانگی ڕێبەندان بەتاوانی گردبونەوە و دژایەتی ئاسایشی نەتەوەیی و ڕێکلام لەدژی نیزام ، سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر دا سەپێندرا.