خەبات مێدیا: جاوید ڕەحمان، هەواڵنێری تایبەتی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆکاروباری ئێران، ڕاپۆرتێکی لەسەر بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران،پێشکەش بەم ڕێکخراوەیە
خەبات مێدیا: جاوید ڕەحمان، هەواڵنێری تایبەتی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆکاروباری ئێران، ڕاپۆرتێکی لەسەر بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران،پێشکەش بەم ڕێکخراوەیە کرد،و سەرکوت وتوندوتیژی ناڕەزایەتیەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی 98ی، بە بێ وێنەترین ساڵ لەقەڵەمدا.
هەروەها ناوبراو لە ڕاپۆرتەکەی دا باسی لەوە کردووە کە ڕژیمی ئاخوندی بە بەکارهێنانی هێزە ئەمنیەتیەکان بۆ کوشتن و ئازاری هەزاران کەس لە خۆپیشاندەران، و ئەوکەسانەی لە ناڕەزایەتیەکاندا دەست بەسەر کراون، کرد و وتی: ئەوکەسانەی دەست بەسەرکراون، سزای سێدارەیان بەسەر سەپێندراوە.
هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 12ی خەرمانان، ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لەڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: هێزی ئەمنی و دادوەری ئێران، دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتیەکانی مانگی خەزەڵوەر، وێڕای دەستدرێژی سێکسی بە شیلەنگ، لولە، چێو و کابلی کارەبایی بەشێوەی بەربڵاو کەوتونەتە ژێر شکەنجەوە.
ڕاپۆرتەکەی لێبوردنی نێونەتەوەیی کە لەژێرناوی "ڕوخانی مرۆڤایەتی" بڵاوکراوەتەوە، باسی لە شکەنجەی جەستەیی و جنسی بەندکراوان بەئامانجی ترسان و لەناوبردنی کەسایەتی بەندکراوان وهەروەها کە ناچارکراون بە دانپێنانی زۆرەملی، کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئێران لە بەندیخانەکان بە شێوەی ڕووتکردنەوە بەناچاری، جنێوی سکسی، پژاندنی سپرای بیبەر بە شوێنی جنسی و شۆکی کارەبایی بە ئەندامی پیاوانە، ئازارو شکەنجەی بەندکراوان ئەدەن.
ئەو ڕێکخراوە لە درێژەی ڕاپۆرتەکەی دا باسی لە هاودەستی مەئمورانی هێزی ئینتزامی، ئیتڵاعات و ئەمنیەت، بەرپرسانی زیندان و دادوەران لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ بەشێوەی بەربڵاو، کردووە.