خەبات مێدیا: بەپێی مادەی 24ی ڕاگەێیندراوی جیهانی مافی مرۆڤ، هەر کەسێک مافی پشوودان و خۆشگوزەرانی هەیە و سنووربەندی سەعاتی کارو پشوودان، بە وەرگرتنی پارەی مانگان
خەبات مێدیا: بەپێی مادەی 24ی ڕاگەێیندراوی جیهانی مافی مرۆڤ، هەر کەسێک مافی پشوودان و خۆشگوزەرانی هەیە و سنووربەندی سەعاتی کارو پشوودان، بە وەرگرتنی پارەی مانگانەیە.
خۆشگوزەرانی و شادی، بۆ مرۆڤی ئەمڕۆی چەمکێکی مۆدێڕنە، هەروەها ئەم دوو فاکتە بنەڕەتیەی مافی تەندروستی" بە ئەساسیترین و سەرەتایترین مافی مرۆڤ و مافی هاووڵاتی هەژمار دەکرێن.
مافی تەندروستی لە جیهانی ئەمڕۆیدا زۆر پێویستە و ڕێژەی چۆنیەتی ژیانی هاووڵاتیان لە کۆمەڵگەدا، پێوەندیەکی ڕاستەوخۆی بە مافی تەندرووستیەوە هەیە.
گرانی، هەڵاواردن، بێکاری، هەژاری، کێشەی ئابوری وکۆمەڵایەتی، گەندەڵی لەڕادەبەدەر لە ئاستی حکومەت کە بە شێوەی بەربڵاو بوونی هەیە، تەشەنە سەندنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، کێشەی ژینگە پارێزی، نەبوونی ئازادی سیاسی ومەدەنی، ناڕەزایەتی گشتی و کۆمەڵێک بابەتی تریی هاووشێوەی ئەوانە، گرفتەکانی هاووڵاتیان و کۆمەڵگەی ئێران و هەواڵی ڕۆژانەن.
لەکاتێکدا کە دەوڵەت و دەسەڵاتی ئێران هیچ خواستێکی بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە نیە و گرینگیان پێ نادات، دەبێ چاوەڕێبین کۆمەڵگەی خەسارەت لێکەوتووی ئێران و ئەو هاووڵاتیانەی کە لەگەڵ ئەم کێشانە ڕوبەڕوون، تاچەندە دەتوانن بەشداری خۆشگوزەرانی و خۆشی نێو کۆمەڵگە بن، و چەندە ئەو دەرفەتەیان بۆ ڕەخساوە و هەروەها نەبوونی ئەم دو فاکتە چ خەسارەتێکی بەدواوەیە؟
ئەم دو فاکتە گرینگن بۆ بردنەسەرەوەی ئاست و شێوەی ژیانی هاوڵاتیان و بەتایبەت ژیانی منداڵ ومێرمنداڵان.
لە پلەبەندی جیهانی ڕێکخراوی گلۆبال فاینس" لەساڵی 2020 لەبارەی ڕێژەی خۆشی لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان، ئێران لەنێوان 153وڵات دا پلەی 118ی هەیە، ئەمە دەرخەری ئەوەیە ڕێژەی شادی لە کۆمەڵگەی ئێران چەندە کەمە، و هەروەها لە پلەبەندی ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی هەرلەم بوارەدا ئێران پلەی 114ی هەیە.
لەشارێکی وەکوو تاران کە پێتەختە و حەشیمەتی چەندین ملیۆنی هەیە، ڕۆژانە لانیکەم 200شەڕ لەشەقامەکاندا ڕوو ئەدات و ئەمەش نموونەێیکی ئاشکرایە لە هاتنە خوارەوەی ئاستی سەبر و لێبوردنی هاوڵاتیان لە ئاست یەکتردا کە هۆکاری زۆری هەیە.
هاووڵاتیەکی ئێرانی کە ئارامی دەرونی نیە و بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانی خۆی تووشی کێشە وگرفت دەبێ، و لەلاێیکی دیکە نەک تەنیا مافی پشوودانیان نیە وهیچ شادی و خۆشێیکیان نیە، ئەم ڕەوتە لە درێژ ماوەدا دەبێتە هۆی دروستبوونی شەڕ و پێکدادان بەتایبەت لەنێو چینی لاوانی کۆمەڵگەدا.
لەگەڵ هەموو ئەمانەش دا بەرزبونەوەی ڕێژەی توشبوونی گەنج و لاوانی ئەو کۆمەڵگەیە بە ماددەی هۆشبەر یەکێکی ترە لە نەهامەتیەکان.
ناسری ئەسڵانی" جێگری ئیدارەی بەڕەنگاربونەوەی دۆخی نێونەتەوەیی ماددەی هۆشبەر، ساڵی ڕابردوو وتی: 2ملیۆن و 808هەزار توشبووی بەردەوام و یەک ملیۆن و 600هەزار توشبویی کاتی لە ئێران بوونیان هەیە، وێڕای ئەوەی کە ئاماری فەرمی زیاتر لەم ڕێژەیەیە، بەڵام دەمێکە زەنگی مەترسی لەئێران لێدراوە.
لەهەمان کاتدا حکومەتی ڕژیمی ئاخوندیش تایبەتترین سنوری هاووڵاتیانی ئێرانی تێپەڕاندووە و دۆخەکەی وا تەسک کردوەتەوە کە لاوان بۆ هەڵاتن لەو دۆخە نالەبارە، تەنانەت ناتوانن لە میوانیەکی تایبەتی خۆیان و هاوڕێیانیان دا بەشداربن، و لەلایەن هێزە ئینتزامیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر نەکرێن.
لاوانێک کە لە وەرزی گەرمی هاوین بەهۆی شەڕە ئاوەوە دەگیرێن و لە بەندیخانە دەکرێن، لە سەرەکیترین مافی مرۆیی بێبەشن و لەئاکامدا توشی نەخۆشی دەرونی دەبن و ئەمەش چارەسەری ئەستەمە.
لەڕاستیدا شادی کۆمەڵایەتی، لەگرنگترین فاکتە ئەساسیەکانە بۆ بەرەوپێشبردنی ژیانی مرۆڤ، هەر بەم هۆیەوە،بەردەوام لەگەڵ گەش بینی و ئومێدو باوەر تێکەڵە و دەتوانێ وەکوو کاتالیزۆرێک ڕۆڵێکی سەرەکی لە پڕۆسەی گەشەسەندنی کۆمەڵگە بگێڕێ.