خهبات مێدیا: رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣٠ ی ئاگۆستی ٢٠ ٢٠ ، بەشێوەی نۆنلاین و بە بەشداری سکرتێری گشتی و ئەندامانی سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگران لەناوخۆ و دەرەوە، ڕ
خهبات مێدیا: رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣٠ ی ئاگۆستی ٢٠ ٢٠ ، بەشێوەی نۆنلاین و بە بەشداری سکرتێری گشتی و ئەندامانی سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگران لەناوخۆ و دەرەوە، ڕێوڕهسمێک بهبۆنهی ٤٠ مین ساڵڕۆژی دامهزرانی سازمانی خهبات بهڕێوه چوو.
لهو ڕێوڕهسمهدا پهیامی بنهماڵهی سهربهرزی شههیدان لهلایهن پێشمهرگهی دێرینی ڕیزهکانی سازمانی خهبات کاک کهریم فهیزیانهوه پێشکهش به ئامادهبوان کرا.
دهقی پهیامی بنهماڵهی شههیدان:
پەیامی بنەماڵەی شەهیدان بهبۆنهی یادی ٤٠ مین ساڵیادی دامهزرانی سازمانی خهبات
هاوڕێیانی خۆشەویست!
بەشداربووانی ئەم کۆڕە پیرۆزە!
سەرەتا ئیزنم بدەن کە بەناوی خۆم و هەموو بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانەوە پیرۆزبایی ٥ی خەرمانان رۆژی دامەزرانی سازمانی خەبات بە یەک بە یەکی ئێوەی بەرێز و تێکۆشەر ڕابگەیەنم و دروود و سڵاوی بێ بڕانەوەمان بنێرین بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدانی کوردستان بە تایبەت شەهیدە نەمرەکانی سازمانی خەبات لە سەرووی هەموانەوە بەرێز و پایەبەرز رێبەری نەتەوەیی گەلی کوردستان و دامەزرێنەری سازمانی خەبات مەرحوومی مامۆستا شێخ جەلالی حسێنی.
ئازیزان !
پیرۆز بێت لە هەموومان٥ ی خەرمانان کە ئەمرۆ یادی چل ساڵ تێکۆشانی بێوچانی تێکۆشەرانی سازمانی خەبات دەکەێنەوە ،سازمانی خەبات لە سەر دەستی پۆلێک کەسایەتی تێکۆشەری زانا و بلیمەتی گەلەکەمان بە رێبەرایەتی بەرێز و پایەبەرز جەنابی مامۆستا شێخ جەلال حسینی لە ٥ی خەرمانانی ساڵی ١٣٥٩ دا دامەزرا و پێی نایە ناو گۆڕەپانی شۆرش و بەرخۆدانی گەلی کورد. ٤٠ ساڵ خەبات و تێکۆشان لە پێناو ئازادی بۆ گەل و نیشتیمان .
لە لایەن بنەماڵەی بەرێزی شەهیدانەوە گەرمترین و رازاوەترین پیرۆزبایی خۆمان پێشکەش بە سکرتێری گشتی وسەرکردایەتی سازمانی خەبات و کادر ، ئەندام و پێشمەرگە خۆراگر و گیانفیداکانمان دەکەین ، و سەری رێز و نەوازش لە بەرانبەریاندا دادەنەوێنین، بۆ ئەو خۆڕاگرییەی بەرانبەر بە دوژمنانی داگیرکەری وڵاتەکەمان و نەیارانی سازمانی خەبات کردویانە.
وهک هەموو لایەکمان دەزانین کە لهم ماوهی نزیک به ٤٣ ساڵهدا چ کەند و کۆسپ و بەربەست و لەمپەرێک هاتۆتە سهر ڕێگهی ڕبهرایهتی و تێکۆشانی ڕۆڵهکانی سازمانی خهبات، ئەو بەربەستانە لە خۆوە لانەچوون ، بەرپەرچییان دراوهتهوه، و وەک خۆڵ وخاشاک لە سەر رێگای تێکۆشانی خۆیان لایانداوە و سازمانی خەباتیان گەیاندۆتە ئەم قۆناخەی ئێستای خەبات و هیچ وەخت ملکەچ و پێملی زۆرداران و نەیارانی گەلەکەمان نەبوون، هەتا ئەم کاتە بۆ جارێکیش فریوی پلانە چەپەڵەکانی رژێمی ئیسلامی ئیرانیان نەخواردووە. ئێمە وەک بنەماڵەی شەهیدان سەربەرزین پێتان و بە پشتیوانی خوا سەرکەوتوو دەبن و ئامانجی شەهیدان دێننە دی . دەستخۆشیتان لێ دەکەین و قەڵافەتی مەردانەتان لە ئامێز دەگرین و هیوای سەربەرزی وسەرکەوتنتان بە سەر نەیارانی گەلەکەماندا بۆ بە ئاوات دەخوازین.
ئازیزان !
بە بۆنەی ئەم رۆژە مێژووییەوە رۆژی ٥ی خەرمانان ساڵرۆژی دامەزرانی سازمانی خەبات ، لە لایەن بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانەوە پیرۆزبایی جێژنی ٥ی خەرمانان لە جەماوەری گەلەکەمان لە ناوخۆی وڵات و لە هەندەران دەکەین و هەروەها پیرۆزبایی لە بەندکراوانی دەستی زۆرداری دەکەین کە ئێستا لە سیاچاڵەکانی حکومەتی ئاخوندی ئیراندا لە وەزعێکی نالەباردا ژیان بەڕێ دەکەن . هەروەها پیرۆزبایی دەکەین لەو تێکۆشەرانەی کە بە شێوەیەک لە شێوەکان ئەندامێکی جەستەیان لە دەستداوە بۆ خەباتی رزگاریخوازانە ، بۆ رێبازە پیرۆزەکەی سازمانی خەبات .
بەرێزان!
هەروەک هەموو لایەکمان ئەیبینین و ئەزانین کە هەمووی جیهان بە گشتی گیرۆدەی دەستی نەخۆشی کۆرۆنایە و کوردستانیش لەم دەرد و ئازارە بە دوور نییە ، خۆمان شاهیدی ئەوەین کە رۆژانە بە سەدان کەس گیان لە دەست ئەدا و بە هەزارانیش تووشی ئەم ڤایرۆسە دەبن لە سەرتاسەری جیهان و رۆژانە بە دەیان گەنج و بەتەمەنی گەلەکەمان دەبنە قوربانی ڤایرۆسی کۆڤید ١٩ ، هیوادارم بە زوویی ئەم پەتایە یەخەی مرۆڤایەتی بەردا و ئاسایش وئارامی و ژیان بگەرێتەوە بۆ ناو کۆمەڵگای مرۆڤایەتی .
ئازیزان ، لە کاتێکدا کە هەمووی جیهان سەرقاڵی ئەوەن کە ڤاکسینێکی دژ بە کۆرۆنا دروست بکەن، بۆ ئەوەی بتوانن لە تەشەنەکردنی ئەم ڤایرۆسە بەرگری بکەن و چارەسەرێک بۆ توشبووانی ئەم نەخۆشییە بدۆزنەوە ، بڵام بە پێچەوانەی وڵاتانەوە، ئەوەی رژێمی ئاخوندی له ئیران بایەخی پێ نادا و لە فکریدا نییە نەخۆشی کۆرۆنایە. رژێم هەنگاوێکی ئەوتۆی نەناوە بۆ پارێزگاری لە هاووڵاتیانی خۆی ، بە تاییبەت کەمە نەتەوەکانی پشت گوێ خستووە. هیچ پێداویستییەکی خۆپارێزی و بەرگری لە کۆرۆنا پێشکەش بە خەڵکی کوردستان نەکراوە. لە بیمارستان و ئەو شوێنانەی بۆ مانەوەی نەخۆشەکانی تووشبووی کۆرۆنا دابین کراون، هیچ کەلوپەل و پێداویستییەکی پزشکی بۆ بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنای تێدا نابیندرێ ، خەڵکی فەقیر و هەژار مەرگی ئازیزانیان دەبینن کە بە هۆی پێڕانەگەیشتنی رژێمەوە بە بەر چاویانەوە گیان ئەسپێرن، ئهمه لە کاتێکدا کە رەنگە بە ئامێرێکی هەناسەدان یا بە پێدانی یەک دوو بوتڵی مەغەزی نەخۆشەکە لە دەست نەچێ . خەڵکی هەژار دەسەڵاتی کرینی پیداویستی بۆ نەخۆشەکانیان نییە ، ئەویش بە هۆی بێکاری و لە هەمانکاتدا گرانی لە رادەبەدەری کەل و پەلەوە ، کە سەبەبی ئەسلی ئەو قەیرانەش دەگەرێتەوە بۆ بەرێوەبەرانی رژێمی ئاخوندی ئیران.
لەم کاتە هەستیارەدا بەرێوەبەرانی رژێمی ئیران خەریکی پلانی چەپەڵی خۆیانن لە ناوچەکە و نێوخۆی وڵات ، لە بری ئەوەی بە گیر و گرفتی هاووڵاتیانیان ڕا بگەن خەریکی کاری دوژمنکارانەن لە وڵاتانی دەورووبەر ، تازەترینیان ئەو کارەساتەی بەیرووتی هەژاند کە بێگومان دەستی ڕێژیمی ئاخوندی ئیرانی لە پشتەوە بووە ، بۆمبێکی بەو قەبارە کە نزیک بە هەموو شارەکەی وێران کردووە. حکومەتی ئیران لوبنانیشی بە دەردی سورییە ، یەمەن و عیراق بردووە دەستی لە نائارامی و بشێوی هەموو وڵاتانی ناوچەکەدا هەیە .
لە ناوخۆی وڵاتیش دەستیان داوەتە گرتن و کوشتنی خەڵکی بێتاوان بۆ چاوترسێنکردنی چاڵاکوانان و خەڵکی نارازی ، رۆژ نییە کە چەند گەنج ولاوی بێتاوانی گەلەکەمان لە سێدارە نەدەرێن لە بەندیخانەکاندا بە دەستی چەپەڵی بەکرێگیراوانی رژێمی ئاخوندهکان ئیران ، هەر بۆ ئەوەی ئەم جەنایەتکارانە بتوانن درێژە بە فەرمانرەوایی نارەوای خۆیان بدەن ، قەدیمی کوتوویانە سەگی هار تەمەنی کورتە ، دیارە ئەمانە لە سەگ هارترن ، هیوادارین کۆتایی بە تەمەنیان بێت و نەتوانن لەوە زیاتر درێژە بەو جەنایەت و خەیانەتە بدەن دژ بە گەلی ئیران و دەسەڵاتی وڵات بگەرێتەوە بۆ دەسەڵاتێکی شەرعی و بە دەنگی جەماوەر لە کەشێکی ئازاد و دوور لە توند و تیژی خەڵک نوێنەری خۆی بۆ بەرێوەبردنی وڵات هەڵبژێرێ .
ئازیزان!
سەردەمێک بوو کە ئێمە یادی ٥ی خەرمانانمان لە سەر چیاکانی وڵات بە ئاگرکردنەوە پیرۆز دەکرد یان پێشمەرگە لە ناو شارەکاندا بە عەمەلیاتی نیزامی و زەربە لێدان لە بەکرێگیراوانی نۆکەری داگیرکەر یادی ئەم رۆژە پیرۆزەمان دەکردەوە ، وا ئێستا ئێمە لە هەندەران هەر یەک لە وڵات و شارێک دەژین و لە رێگای ئونلاینەوە لێرە کۆبوینەوە و رۆژی ٥ی خەرمانان جێژن دەگرین و پیرۆزبایی ئەم رۆژە مێژووییە لە خۆمان و گەلەکەمان دەکەین، ئەمە نیشانەی کۆڵنەدانمانە لە تێکۆشان دژی رژێمی کۆنەپەرەستی ئاخوندی ، بە هەر شێوەیەک بۆمان بکرێ و بگونجێ لە بەرخۆداندا دەبین تا ئەم رژێمە جەنایەتکارە دەنێینه گۆڕ. ئەمرۆ بەم شێوەیەیە موبارزەکەمان ، رەنگە لە دوارۆژێکی نزیکدا بگۆرێ بە شێوەگەلێکی دیکە .
دووبارە لە لایەن خۆم و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانەوە پر بە دڵ پیرۆزبایی ئەم رۆژە مەزنە ، رۆژی ٥ی خەرمانان ساڵرۆژی دامەزرانی سازمانی خەبات بە ئێوەی بەرێز و هەموو تێکۆشەرانی رێبازە پیرۆزەکەی سازمانی خەبات دەڵێم ، بروخێ و تەفروتوونابێ ڕێژیمی جنایهتکاری ئاخوندی له ئیران .
سەرکەوتوو بێ شۆرشی رەوای گەلی کوردستان دژ بە دیکتاتۆر و داگیرکەران .
بە خواتان ئەسپێرم ، سەرکەوتوو بن .