خەبات مێدیا: کارناسێکی ئابوری بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک لەسەر بارودۆخی ئابوری وڵاتی ئێران، هۆشداری داوەو دەڵێت: هەموو ئابوری و سیستمی جێ بەجێکردن، نوسینگەکان، ڕ
خەبات مێدیا: کارناسێکی ئابوری بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک لەسەر بارودۆخی ئابوری وڵاتی ئێران، هۆشداری داوەو دەڵێت: هەموو ئابوری و سیستمی جێ بەجێکردن، نوسینگەکان، ڕێکخرا و تەنانەت خانەوادەکانیش لە کۆمەڵگە دا کارلێنەهاتوو، لاواز و بێ توانا بوون.
موحسین ڕەنانی ئابووری ناسی ئێرانی، دەڵێت: دۆخی ئابوری وڵات زۆر خراپە، خودا خودامانە دۆلار نرخی بەرز نەبێتەوە، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا، هیچ کارێک و هەنگاوێک هەڵنەگرێت لەدژمان، بێکاران نەڕژێنە سەرشەقامەکان، کرێکاران مان نەگرن، لاوان کە ماندو و بێ هیوا بوون لەو بارودۆخە، نارەزایەتی دەرنەبڕن کە دەوڵەت بریاری بەپەلە دەربکات و....
ناوبراو لەدرێژەدا دەڵێت: نارەزایەتیەکان زۆر بوون، ئاگاداری ئەوە بین ئیرانیش وەک بەیروتی لێنەیات،
مەوادی ئامۆنیۆمی کۆکراوە لە گومرگ لە بەیروت ساڵانێک بەبێ دەنگی لە ئەنباری ژمارە ۱۲ خاکی دەخوارد و بێ ئەوەی کەس هەستی پێ بکا و سەرنجی بدات، تەنانەت لە بیری ئەوە نەبون کە بۆمبی ۲·µ۰ تۆنی لە پەنای گوێچکەیان بوو، بەڵام بە جەرەقەیەک تەقیەوە، بەیروت لەگەڵ هەموو جوانی و گەورەییەکەی دا، لە چەند چرکە دا داڕما و وێران بوو.
ئێستا چیرۆکی ئێران و ئێمە هاوشێوەیە، هەرساتێک چاوەڕێ دەکرێت توشی تەقینەوە ببێت و لەگەڵ خاک یەک سان ببێ.
زۆربوونی ناڕەزایەتیەکان، کێشەی ئابوری وڵات، و هەموو قەیران و کێشەکان لەوانەیە وەک بۆمبێک بەزوویی بتەقنەوە.