شه‌ممه‌ 

7 ره‌زبه‌ر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

لێکۆڵەران، بۆ رزگاریی زەوی و دانیشتوانی پێویستە خواردنی گۆشت کەم کرێتەوە

لێکۆڵەران، بۆ رزگاریی زەوی و دانیشتوانی پێویستە خواردنی گۆشت کەم کرێتەوە

خەباتمێدیا: ژمارەیەک لە زانا و لێکۆڵەرەوان لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە لە تاریخی 26ی بەفرانباردا لە ژۆرناڵێکی پزیشکی باوەرپێکراودا بڵاو کراوەتەوە،خوازیاری گۆرانکاری گ


خەباتمێدیا: ژمارەیەک لە زانا و لێکۆڵەرەوان لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە لە تاریخی 26ی بەفرانباردا لە ژۆرناڵێکی پزیشکی باوەرپێکراودا بڵاو کراوەتەوە،خوازیاری گۆرانکاری گشتی و بەربڵاو لە شێوازی خواردن و خواردنەوەی خەڵک بوون بۆ ئەوەی هەم بارودۆخی تەندروستی بەرەو باشتر بروات و هەم زەوی بەرەو لەناوچون نەچێت.
ئەو لێکۆڵەرانە هەروەها دەڵێن، ئەم گۆرانکارییە لە خواردن و خواردنەوەی دانیشتووانی زەوی بابەتێکی حەیاتی و پێویستیە بۆ رێگری کردن لە لێدانێکی کارەساتباری هەرێمی بە هەسارەکەمان.
هەروەها لێکۆڵەران خوازیاری جوڵان و گەرانەوە بەرەو رژیمی غەزایی و خواردنی سەوزەوات،کەشاوەرزی و داب و نەریتی خەڵک لە ناوچە جیاوازەکان بوون.
لێکۆڵەران دەڵێن: دانیشتوانی کورەی زەوی پێویستە بەکارهێنانی گۆشت و شەکر بگەێننە نیوەی ئەو رێژەیەی کە لەمرۆدا بەکاری دەهێنن، بەکارهێنانی بەرهەمە شیرییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو کەم بکەنەوە و لەبەرانبەردا خواردنی ئاجیل، میوە و سەوزە زیاد بکەن.
تیم لانگ، مامۆستای زانکۆی لەندەن و نوسەری لێکۆڵینەوەکە، دەڵێت: ئێمە لە بارودۆخێکی کارەساتبارداین.
هەروها ناوبراو لە لێکۆڵینەوەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە نزیکەی یەک ملیارد کەس لە دانیشتوانی سەر زەوی برسین، لەکاتێکدا کە دوو ملیارد کەس زیاتر لە پێویست و بەشێوەیەکی هەڵە خواردن دەخۆن، کە لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی قەڵەوی لەرادەبەدەر، نەخۆشیەکانی دڵ و دیابەت.
ئەم لێکۆڵینەوانە نەتیجەی ئەو لێکۆڵینەوانەیە کە ئەنجامەکەی ماوەی 3 ساڵ درێژەی کێشاو 37 لێکۆڵەر لە 16 وڵاتی جیهان بەشداریان تێداکرد.
بەڵام شیرکەتە بەرهەمهێنەرەکانی بەروبومی شیر و گۆشت بەتوندی رەخنەیان لەم لێکۆڵینەوەیە گرت و دەڵێن لێکۆڵەران بەشێوەیەکی ناشارەزایانە ئاکامە ئەرێنیەکانی خواردنی بەروبوومە شیرییەکان و گۆشتیان لەبەرچاو نەگرتووە.
لێکۆڵینەوەکان لەلایەن دامەزراوەی نادەوڵەتی(ئی ئەی تی) لە سوئێد رێکخراوە، و هەفتەنامەی لانسێت کە هەفتەنامەیەکی بەناوبانگ و باوەرپێکراوی پزشکی وڵاتی بریتانیایە، بڵاوی کردۆتەوە.


5 ساڵ و 8 مانگ و 10 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لێکۆڵەران، بۆ رزگاریی زەوی و دانیشتوانی پێویستە خواردنی گۆشت کەم کرێتەوە

لێکۆڵەران، بۆ رزگاریی زەوی و دانیشتوانی پێویستە خواردنی گۆشت کەم کرێتەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن