پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بازرگانی لەسەر کڕین وفرۆشتنی منداڵی ساوا له‌ناو تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا

بازرگانی لەسەر کڕین وفرۆشتنی منداڵی ساوا له‌ناو تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا

خەبات مێدیا: ئەم ماوەیە هەواڵەکان لە سەر کڕین و فرۆشتنی منداڵانی ساوا لە ئینستاگرام و باقی تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی تر له‌ ئێران دا زۆربووە. منداڵانی تازە لەدای

خەبات مێدیا: ئەم ماوەیە هەواڵەکان لە سەر کڕین و فرۆشتنی منداڵانی ساوا لە ئینستاگرام و باقی تۆڕه‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵایه‌‌‌تیه‌‌‌کانی تر له‌‌‌ ئێران دا زۆربووە. منداڵانی تازە لەدایک بوو، به‌‌‌تایبه‌‌‌تی ئه‌‌‌و منداڵانەی کە نەخوازراون، دایک و باوک نایانهەوێن و لە ئینستاگرام وێنەیان دادەنێن بۆ فرۆشتن. ئه‌‌‌م شێوه‌‌‌ مامه‌‌‌ڵه‌‌‌ و بازرگانی کردنه‌‌‌ به‌‌‌ منداڵانه‌‌‌وه‌‌‌، پێچه‌‌‌وانه‌‌‌ی هه‌‌‌موو به‌‌‌ها مرۆڤیه‌‌‌کانه‌‌‌و، سه‌‌‌رپێچی ماف و بنه‌‌‌ماکانی سه‌‌‌ره‌‌‌تایی منداڵانه‌‌‌.
ڕژیمی ئاخوندی و کاربه‌‌‌ده‌‌‌ستانی، هه‌‌‌واڵی ئه‌‌‌وه‌‌‌ بڵاو ده‌‌‌که‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ زۆرێک له‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ی ئه‌‌‌م کاره‌‌‌ ده‌‌‌که‌‌‌ن زیندانی کراون، به‌‌‌ڵام به‌‌‌پێی هه‌‌‌واڵ و زانیاریه‌‌‌کان ئه‌‌‌و دیارده‌‌‌ قێزەونه‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌وامی هه‌‌‌یه‌‌‌ و ڕوو له‌‌‌ زیادبوونه‌‌‌. 
سه‌‌‌رچاوه‌‌‌ی ئه‌‌‌م کاره‌‌‌ ده‌‌‌گه‌‌‌‌ڕێته‌‌‌وه‌‌‌ بۆ هه‌‌‌ژاری و ده‌‌‌ست کورتی ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ی ئه‌‌‌م شێوه‌‌‌ مامه‌‌‌ڵه‌‌‌ ده‌‌‌که‌‌‌ن. 
لە ڕابردودا ئەو کەسانەی که‌‌‌ خۆیان نه‌‌‌یان ده‌‌‌توانی منداڵ بێننه‌‌‌ دنیاوه‌‌‌ و‌ ئاره‌‌‌زووی ئه‌‌‌وەیان بووە که‌‌‌ په‌‌‌روه‌‌‌رده‌‌‌کردنی منداڵێک بگرنه‌‌‌ ئه‌‌‌ستۆ، لە ڕێگه‌‌‌ی ده‌‌‌زگای ته‌‌‌ندروستی ڕژیم، داوای منداڵێکی بێ سەرپەرستیان دەکرد، بەڵام ئێستا بە پێشکەوتنی زانستە پزیشکیەکان، زۆربەی ئەو کەسانە خۆیان دەبنە خاوەن منداڵ و ئەگەر لە زانستی پزیشکی سەرکەوتوو نەبن ناچار ڕوو ئه‌‌‌که‌‌‌نه‌‌‌ دەڵاڵانی منداڵانی تازە لەدایک بوو و کەسانی بەرژەوەندی خواز که‌‌‌ له‌‌‌و نێوه‌‌‌دا قازانجێکی زۆر دەکەن.
پێشتر ئەم ڕیکلامانه‌‌‌ لە ڕێگەی چەسپاندنی کاغەز لەسەر دیوار بوو، بەڵام ئێستە گەیشتوەتە پەیجی ئینستاگرام و باقی تۆڕه‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵایه‌‌‌تیه‌‌‌کانی تریش، و تەنیا بە گەڕان و دانانی هەشتاگی (نوزاد) دەتوانن ئەم پەیجانە بدۆزنەوە و وێنەی منداڵانی ساوا و نرخەکەیان بدۆزنه‌‌‌وه‌‌‌ وتەنانەت باسی داشکاندن لەنرخەکانیش دەکەن. 
ئەم دەڵالانە ئەوەندە شارەزان کە کڕیار ڕازی دەکەن کە کارەکان بەشێوەی یاسایی دەکرێ و ئەوکه‌‌‌سانە دڵنیا دەکەنەوە کە هیچ کێشەێیک بۆخۆتان و منداڵەکە ڕوو نادات. 
بێگومان داهاتوی ئەم منداڵانە زۆرجار دەکەوێتە مەترسیەوە و بە ڕەواڵەت دەبنە خاوەن ناسنامە، بەڵام لە ناوەڕۆکدا شوناسی خۆیان لێ وون دەبێ و سەرلێشێواو دەبن و لەداهاتووشدا مەترسی خەمۆکیان لەسەرە و ئەو دۆخەش دەگوازنەوە بۆ ناو کۆمەڵگە.
هەندێک جار ئەو منداڵانە کە دەزانن بە چ شێوەێیک فرۆشراون، دەچن و دەگەڕێن بەشوێن خانەوادەکانیان دا و هەزاران پرسیاری بێ وەڵام لە مێشکیاندا جێ دەگرێ.


4 ساڵ و 2 مانگ و 12 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بازرگانی لەسەر کڕین وفرۆشتنی منداڵی ساوا له‌ناو تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا

بازرگانی لەسەر کڕین وفرۆشتنی منداڵی ساوا له‌ناو تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن