پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

یادی سەروەران

یادی سەروەران

سەروەرانی گەل: شەهیدان جەعفەری حەسەن زادە و خوسرەو کەریمی

سەروەرانی گەل: شەهیدان جەعفەری حەسەن زادە و خوسرەو کەریمی
شەهیدان جەعفەری حەسەن زادەو خوسرەو کەریمی، ئەو لاوە قارەمانەن لە زستانی 1358دا هاتنە ناو ڕیزی سازمانی خەباتەوە. ئەو دوو ڕۆڵە بەنرخە لە دوو بنەماڵەی بەڕێز، لە ساڵی 1340 لە ناوچەی بۆکان لە دایک بوون. بە ئیمانێکی پتەو بە مافی ڕەوای گەلەکەمان ئەرکی خەبات و موبارەزەیان گرتە ئەستۆ و سەرشان و ئامادەی هەموو جۆرە فیداکاریەک بوون. ئەم دوو ڕۆڵە قارەمانە دوای ماوەیەک بارهێنان، هەر پێکەوەش چوونە هێزی شەهید سەید خەلیلەوە لە ناوچەی بانە، ئەم تێکۆشەرانە چاوەڕوانی ئەوەبوون کە لەکاتی خۆی دا لە ئەنجامی وەزیفەدا فیداکاری خۆیان لە ڕێی کورد و کوردستان دا دەرخەن، تا لە ڕۆژەکانی دوایی مانگی خاکەلێوەی 1360دا لەگەڵ شەهید شێخ حسێن لە هێزی شەهید سەید خەلیل دا لە دەراوی دڕۆڵەی بانە لەسەر جادەی سەقز بانە چوونە سەر ڕێی قافڵەی دوژمن. پێشمەرگەکان لەگەڵ بەرکەوتنی قافڵە دا دایانە بەر ئاوری بێ ئەمانی چەکەکانیان، دوژمن کە درێژەی قافڵەی بە دوادا دەهات، لە دووری جێگەی شەڕەکە هێزی دابەزاندبوو و بە پێڕۆ دەوری جێگەی شەڕەکەی گرتبوو، کاتێک کە پێشمەرگەکان لە کردەوەی دوژمن ئاگادار دەبن، قارەمانانە لە دوای دوژمن خۆ ڕزگار دەکەن و دوای زیانی زۆر کە بە دوژمنیان گەیاند جێگەی شەڕەکە بە جێ دەهێڵن. شەهید جەعفەر و شەهید خوسرەو لە سەرەتای جەنگەکەوە کە دەبینن پێشمەرگە سەر کەوتوون بە مەبەستی ئاو خواردنەوە لە جێی شەڕەکە دوور دەکەونەوە، بەڵام ڕفیقەکان بەوە نازانن، لە کاتی هێرشی ناکاو و پشتی جەبهەی دوژمن بۆسەر پێشمەرگەکان، ئەو دوو ڕۆڵە بەنرخە دەکەونە داوی دوژمنەوە و شەهید جەعفەر بە برینداری و شەهید خوسرەو بە دیل دەگیرێن. هەڤاڵەکان کە چاوەڕوانی گەیشتنی دوو ڕفیقەکەیان دەکەن، دوای ماوەیەک هەواڵی بەدیل گیرانیان پێ دەگا و چارەیێکیان پێ ناکرێ. دوو ڕۆڵەی بەنرخی سازمانی خەبات، دوای نزیکی پێنج مانگ لە پادگانی بانەدا لە ڕۆژی 21ی خەرمانانی 1360لە بانە بەشێوەیەکی نامەردانە و دژی ئینسانی ئیعدام دەکرێن وتەرمی پیرۆزیان لەلایەن کەس و کاریانەوە وەردەگیرێتەوە و لە گۆڕستانی بۆکان دەچنەوە باوەشی نیشتمانی خۆشەویست.
هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی شەهید جەعفەر و شەهید خوسرەو و هەموو هەڤاڵانیان.


4 ساڵ و 2 مانگ و 11 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 29 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی سەروەران

یادی سەروەران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن