خەبات مێدیا: ئەمڕۆ دوشەممە ڕێکەوتی 24ی خەرمانان، نرخی دۆلار سنوری 27 هەزار تمەنی تێپەڕاند، و ئەمەش بەرزترین نرخی جێگیرکراوی دۆلارە لە بازاڕەکانی ئێران دا.
خەبات مێدیا: ئەمڕۆ دوشەممە ڕێکەوتی 24ی خەرمانان، نرخی دۆلار سنوری 27 هەزار تمەنی تێپەڕاند، و ئەمەش بەرزترین نرخی جێگیرکراوی دۆلارە لە بازاڕەکانی ئێران دا.
نرخی دۆلار لەکۆتایی مانگی پوشپەڕی ئەمساڵ گەیشتە 25هەزار تمەن، بەڵام بە دەستێوەردانی ڕژیم دابەزی، لەماوەی دو حەوتوی ڕابردوو دا ڕەوتی بەرزبونەوەی نرخی دۆلار زیاتر بووە، دۆلار لە سەرەتای ئەم حەوتویەدا گەیشتە 26هەزار تمەن.
دۆلار لەسەرەتای ساڵەوە شازدە هەزار تمەن بوو، کە ساڵی پێشوو هەر لەم کاتە دا 11هەزار و 600 تمەن بوو، نرخی سکەی زێڕیش ئەمڕۆ گەیشتە 13ملیۆن و 150هەزار تمەن و ئەمەش بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی دۆلارە لەبازاڕدا.
هۆکاری بەرزبونەوەی بەردەوامی نرخی دۆلار لەمانگەکانی کۆتاییدا، خراپی و نا جێگیری بارودۆخی ئابوری ڕژیمە بەهۆی گەمارۆکانی ئامریکا.
محەممەد باقری نەوبەخت، سەرۆکی ڕێکخراوی بەرنامە وبودجە، سەرەتای مانگی خەرمانان وتی: تەنانەت ڕێگەی فرۆشتنی یەک دڵۆپ نەوتیشمان نیە، و تەنانەت ئەگەر نەوتیش بفرۆشین، ڕێگەی ئاڵوگۆڕی ئابوریمان نیە.