خەبات مێدیا: دۆناڵد ترامپ،سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەکاردانەوەی دا بە پلانی ڕژیمی ئاخوندی بۆ تیرۆری نوێنەری ئەمریکا لە ئافریقای باشوور، وتی: هەر هێرشێکی ڕژیمی ئێران
خەبات مێدیا: دۆناڵد ترامپ،سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەکاردانەوەی دا بە پلانی ڕژیمی ئاخوندی بۆ تیرۆری نوێنەری ئەمریکا لە ئافریقای باشوور، وتی: هەر هێرشێکی ڕژیمی ئێران بۆسەر ئەمریکا بەهەرشێوەیەک بێت، بەهێرشێکی هەزار بەرابەر وەڵام دەدرێتەوە.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە تویتێکدا دەڵێت: بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریەکان،لەوانەیە ڕژیمی ئێران، پلانی بۆ هێرشێکی تیرۆریستی دیکە دژبە ئەمریکا بۆ تۆڵەکردنەوەی کوشتنی تیرۆریست قاسم سلێمانی داڕشتبێت، هەروەها دەڵێت، بڕیاری ئەمریکا بۆ کوشتنی قاسم سلێمانی بەهۆی کردەوەکانی خۆی بۆ کوشتنی هێزەکانی ئەمریکا و ئەو ئازارانەی لەماوەی ئەم ساڵانەدا کردویەتی، بووە.
بڵاوکراوەی ئەمریکایی پۆلێتیکۆ ڕۆژی دوشەممە نوسیویەتی: بەرپرسانی دەوڵەتی ئەمریکا بە پێی ڕاپۆرتی زانیاری وتویانە: ڕژیمی ئێران دەیهەوی بۆ کوشتنی لانامارکس" نوێنەری ئەمریکا لە ئەفریقای باشور، پیلان داڕێژێ.
بەپێی نوسینی بڵاوکراوەی پۆلێتیکۆ، ئەم کردەوە لەژێرناوی تۆڵەی قاسمی سلێمانی داڕێژراوە و بەرپرسێکی ئەمریکایی بە پۆلێتیکۆ وتویەتی: سەفارەتی ڕژیمی ئێران لە پۆرتۆریا لەم پیلانەدا ڕۆڵی بووە.
بەرپرسانی ئەمریکایی وتویانە: لە بەهاری ڕابردودا لەبارەی هەڕەشەکانی ڕژیمی ئێران لەدژی لانا مارکس" نوێنەری ئەمریکا لە ئەفریقای باشوور، ئاگادارن.
ڕێکخراوی ئاسایشی ناوخۆیی ئەفریقا لەبەرانبەر ئەو ڕاپۆرتەدا هەڵوێستی نیشان داوە و ماوا سکات" وتەبێژی ئەم ڕێکخراوە وتی: دەمانهەوێ لەگەڵ کۆمپانیای پەیوەندیدار و لەناوخۆ و دەرەوە تا لە ئەمنیەتی نوینەری ئەمریکا دڵنیا ببینەوە، هەروەها وتی ناتوانین وردەکاری زیاتری لێ باس بکەین.
لەهەمانکاتدا، سەعیدی خەتیب زادە" وتەبێژی دۆخی دەرەوەی ڕژیم، ڕاپۆرتی پۆلێتیکۆیی ڕەتکردەوە و ئەوەی بە بوختان و درۆ ، ناوبرد. هەروەها وتی: کوژرانی قاسم سلێمانی نە دەبەخشین و نە لەبیری دەکەین و لەڕێگەی نێونەتەوەیی بەدواداچوون دەکەین بۆ ئەم بابەتە .
دوای کوژرانی قاسم سلێمانی" فەرماندەی هێزەکانی قودسی سپای پاسداران و ئەبو مۆهەندس" فەرماندەی گروپی کەتائێبی حیزبوڵلا" لەهێرشی فڕۆکەی بێ سەرنشینی ئەمریکا ،عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕژیمی ئێران،وتی: تۆڵەێیکی بەزەبر چاوەڕوانی ئەوکەسانە دەکات وائەم کارەیان کردووە.
پاشان سپای پاسداران هێرشی موشەکی کردە سەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق، بەڵام ئەمریکا ئاگاداری ئەم هێرشە بو و خەسارەتی جددی لێ نەکەوت،بەڵام بەرەبەیانی ئەوشەوە، دو موشەک پەدافەندی هاوێژرا و فڕۆکەی نەفەربەری ئۆکراینی کەوتە خوارەوە و بوەە هۆی کوژرانی 176 کەس.
عەلی خامنەیی ڕۆژی سێشەممە 31ی پوشپەڕ، لەچاوپێکەوتنی لەگەڵ مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیری عێراق، جارێکی دیکە ئاماژەی بە کوشتنی قاسم سلێمانی" و ئەبو موهەندس" کرد و وتی قەت ئەم بابەتە لەبیرناکا و بەدڵنیاییەوە تۆڵەی لە ئەمریکا دەکاتەوە.