شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پیاوسالاری یان شیاوسالاری؟!

پیاوسالاری یان شیاوسالاری؟!

شیلان محەممەدی
پیاوسالاری دیاردەیەکە لەنێو کۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا و بەرۆکی رەگەزێکی دیاری کۆمەڵگای گرتۆتەوە، بەشێک لە وزە و برستی رەگەزی ژنانی کپ کردووە و رێگەی ل

شیلان محەممەدی
پیاوسالاری دیاردەیەکە لەنێو کۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا و بەرۆکی رەگەزێکی دیاری کۆمەڵگای گرتۆتەوە، بەشێک لە وزە و برستی رەگەزی ژنانی کپ کردووە و رێگەی لە پێشکەوتن و دەرکەوتنی ژنان لە چالاکیە کۆمەڵایەتی و سیاسی و فەرهەنگیەکان گرتووە.
هەموو باڵادەستیەک و یان سالارییەک ئەگەر لەسەر ئەساسی بنەما و پێوەری گشتی و عادیلانە نەبێ و بەشێوەیێکی هەوانتە و هەرەمەکی و زۆر بێ، بێگومان کارەسات و کێشەی جیددی بۆ مرۆڤ و کۆمەڵگا دروست دەکات. ئەو پێناسەیە نەک تەنیا بۆ پیاوسالاری بەڵکو لە هەموو بەستێن و زەمینەکانی تریش راستە و ناکرێ‌ لەسەر ئەساس و بناغەی کلتووری سەقەت و نارەواو هێز رەوایەت بە باڵادەستی رەگەزێکی تایبەت بدرێ‌، عادیلانە ئەوەیە بە جێگەی ئەوە شیاوسالاری بکرێتە پێوەر بۆ دابەشکاری و هێڵکارییەکان، بەو جۆرە چ ژن و چ پیاو بە پێی شیاویی و تواناکانیان دەوریان هەبێ لە بابەتەکانی کۆمەڵگا.
پیاوسالاری هەر لەکۆنەوە کاری پێکراوەو ئێستاشی لەگەڵدابێ بەردەوامی هەیە، کە بێگومان لە هەر کۆمەڵگاو نەتەوەیەک بەجیاواز دەردەکەوێ و کاری پێدەکرێ، بەڵام لەگەڵ جیاوازیەکانیش ئەم پیاوسالاریە نارەوایەو کێشە و گرفتی زۆری دروست کردوە حەتا بۆ خودی پیاوان.
زۆرن ئەو وڵاتانەی کە تا ئێستاش بەشێوەیەکی بەربڵاو و کارەساتبار دیاردەی پیاوسالاری و باوک سالاری تێیاندا باڵادەستە وەک ئەفغانستان، هیندستان، وڵاتانی عەرەبی، چین، ئێران بەگشتی و کوردستان، ژن لەبەرانبەر بێ مافی و چەوساندنەوەدا داناڵێنن و تواناو مافی بریاردانیا تەنانەت لەسەر ژیان و ئایندەی خۆشیان نیە، بەتایبەتی لەوڵاتانی ئەفغانستان و هیندستان، سەرەرای ئەوەی کە بونی کچ مایەی نەنگ و تاوانە، تا لەماڵی باوانن باوک و برا بریاردەر و رێنیشاندەریانە، و کە هاوسەرگیریشیان کرد، ئەوکات چەند بەرابەر کێشەکانیان کەڵەکە دەبێت بەشێوەیەکی جیاوازتر لەگەڵ بێ مافی و چەوساندنەوەو ناعەداڵەتی دەست و پەنجە نەرم دەکەن، لە وڵاتی ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخوندانیشدا، لەیاساو قانونی وڵاتدا هیچ مافێک بۆ ژنان لەنەزەر نەگیراوەو بەپێی یاساکانی ئەو رژیمە ژنان مافی هیچ جۆرە بەرێوەبەریەک یان کارکردنیان نیەو تەنانەت لە پۆششیشدا ئازاد نین، ئەمە سەرەرای بونی ئەو گشتە کێشەو گرفت، نەهامەتی، نەداری، فەسادی ئەخلاقی، ئێعتیاد، تەجاوز و تەڵاق.... کە لەلایەن دەسەڵاتەوە بۆیان کراوەتە دیاری، هاوکات لەناو خێزانەکانیشیاندا هیچ دەرەتانێکیان نیەو جیاوازتر لەگەڵ بێ مافی و چەوساندنەوە بەرەوروو دەبنەوە، وڵاتی ئێران کە وڵاتێکی دەوڵەمەند بە سەرچاوەی سروشتیە، بەڵام خەڵکەکەی دەناڵێنن بەدەست هەژاری و نەداری و بێکاریەوە، لە وەڵاتێکی وەهادا کاتێک بە قانوون و بەتایبەتی بەربەست هەر جۆرە چالاکیەک بۆ ژن دروست دەکرێ، پیاویش کار و کاسپی دەست ناکەوێ و ژنان کێشە و گرفتی زیاتریان هەم لە لایەن پیاو و هەم لە بارەی هەژاری و نەداریەوە تووش دەبێ.
لەکوردستانیشدا، ژنان بە دەست دوو کێشەی سەرەکیەوە دەناڵێنن یەکێک بوونی دیاردەی پیاوسالاری و ئەوی دیکە بوونی سیستەم و قانوونی دژە ژنە لە وەڵات.
لە کوردستان ژن بەتێپەرینی قۆناغە جیاکانی مێژوو هەمیشە وەک ئامرازێک بۆ تێرکردن و دابینکردنی حەزی جنسی پیاوان بەکار هاتووە و وەک کەرەستەیەکی سوود چاوی لێکراوە، لەزۆربەی هەرەزۆری شارە کوردنشینەکاندا تا ئێستاش ئەم دیاردە نارێک و نارەوایانە هەر باوە و بیرکردنەوە سوننەتی و عەشایریەکان لەسەر ژنان بونی هەیە.
لە کوردستاندا ژنان جیاوازتر لەگەڵ دیاردەی پیاوسالاری بەرەوروون و زۆربەی کاتەکان ئەم دیاردەو دەرهاویشتەکانی بەمەرگی ژن کۆتای دێت، لەوانەØ› بوونی روانگەی بینینی ژن وەک کاڵا و کەرەستەیەکی دارایی، زاڵبونی بیروباوەری سوننەتی و پیاوسالاری بەسەر کۆمەڵگاو لەنێو خێزانەکاندا، ژن هێنانی دووەم و سێیەمی پیاو، تەجاوز و ئازاردانی جنسی، نەبونی و هەژاری، لێدان و بگرەو بوکتەو بەکارهێنانی وشەی نەشیاو لەبەرانبەر ژندا، بەشودانی زۆرەمڵێ.... ئەمانە کۆمەڵێک لەو گرفتانەن کە ژنان لە کۆمەڵگەی ئێمەدا تووشی دەبن و بریاری ئەو گرفت و کێشانەش بۆ ژنان لەلایەن رەگەزی پیاوەوە دەدرێ.
خەبات و کارو تێکۆشانێکی زۆری دەوێ بۆ ئەوەی بتوانرێ ئەم دیاردانە یەکجاری بنبربکرێن و نەهێشتی دیاردەی فەردسالاری یان پیاو سالاری لە کۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا و پێویستی بە فەرهەنگسازی و هۆشیارکردنەوە و ئاشناکردنی هەریەکە لە رەگەزەکانی ژن و پیاوە بە ئەرک و مافی خۆیان، و هەروەها کارکردن بۆ شیاوسالاری و بەرزکردنەوەی هۆشیاری لەنێو خێزانەکاندا، چەسپاندنی رێز و خۆشەویستی نێوان تاکەکانی خێزان نەک سالارکردنی یەکێک لە خێزاندا، بەڵێ بۆ کۆمەڵگایەکی شیاوسالاری.


5 ساڵ و 10 مانگ و 5 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 3 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پیاوسالاری یان شیاوسالاری؟!

پیاوسالاری یان شیاوسالاری؟!



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن