خەبات مێدیا: ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکەیی، ڕۆژی پێنج شەممە 17ی سپتامبر، ڕایگەیاند، وێڕای ئەوەی کە لەبارەی مەواد و چالاکی ناوکەیی ڕانەگەێیندراو لە ئێران لێکۆ
خەبات مێدیا: ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکەیی، ڕۆژی پێنج شەممە 17ی سپتامبر، ڕایگەیاند، وێڕای ئەوەی کە لەبارەی مەواد و چالاکی ناوکەیی ڕانەگەێیندراو لە ئێران لێکۆڵینەوە دەکات، باسی لەبڕیاری خۆی بۆ پشکنینی دامەزراوە ناوکەییە نوێیەکانی ڕژیمی ئێران لە ڕۆژانی داهاتوودا کرد.
هەروەها ئەو ئاژانسە باسی لەوەش کردووە کە تا دڵنیابونەوە لە دەسپێڕانەگەیشتنی ڕژیمی ئێران بە چەکی ناوکەیی، لەئێران دەمێنێتەوە.
ڕافائێل گەڕوسی" بەڕێوەبەری ئاژانسی نێونەتەوەیی، لەسەرەتای کۆبونەوەی ئەنجومەنی حاکمینی ئاژانس لەشاری ڤیەن" وتی: ئاژانس بەردەوامە لەڕەوتی لێکۆلینەوە لەبارەی مەواد و چالاکی ناوکەیی ڕانەگەێندراوی ڕژیم.
ناوبراو هەروەها وتی: بەردەوامین لە شیکردنەوە و ڕوونکردنەوەی نمونەێیک کە لەلایەن ئاژانس لەدوسایتی ناوکەیی وەرگیراوە و حەوتوی پێشو لەبارەی چاوپێکەوتنی ئەوان لە ئێران، ڕێکەوتوین. ناوبراو لەدرێژەدا وتی: دەسپێڕاگەیشتنی پشکنەران بە دوەمین سایتی ناوکەیی دیاریکراوی ڕژیم، لەمانگی داهاتووەوە جێبەجێ دەکرێ.
شایانی ئاماژەیە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکەیی، ڕۆژی دوشەممە پێداگری کردەوە لەسەر ئەوەی کە ڕژیمی ئێران لە ڕادەی دیاری کراوی ئۆرانیۆمی خۆی لە ڕێکەوتنی ناوکەیی زیاتر ڕۆشتووە و لە ڕێکەوتنی ناوکەیی ساڵی 2015 ڕێژەی کۆکردنەوەی ئۆرانیۆمی بەرهەم هێنراوی دە هێندە زۆرترکردووە.