پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئەمریکا حیزبوڵای لوبنانی بەبوونی کۆگای تەقەمەنی لە ئوروپا تۆمەتبار کرد

ئەمریکا حیزبوڵای لوبنانی بەبوونی کۆگای تەقەمەنی لە ئوروپا تۆمەتبار کرد

خەبات مێدیا: بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی پێنج شەممە ڕیکەوتی 27ی خەرمانان، حیزبوڵای لوبنانی بەوە تۆمەتبار کرد کە کۆگای تەقەمەنی لە هێندێک وڵاتی

خەبات مێدیا: بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی پێنج شەممە ڕیکەوتی 27ی خەرمانان، حیزبوڵای لوبنانی بەوە تۆمەتبار کرد کە کۆگای تەقەمەنی لە هێندێک وڵاتی ئوروپایی هەیە و بەڕادەیەکی زۆر ماددەی شیمیای بە ئامانجی دروست کردنی تەقەمەنیان تێدایە.
ناوبراو داوای لە وڵاتانی ئوروپایی کردووە کە پێش بە چالاکیەکانی ئەم گروپە لەوڵاتەکانیان بگرن.
ناتان سێلز، ڕێکخەری بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزم لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، هێزەکانی حیزبوڵای لوبنان لەم ساڵانەی دوایدا ڕادەیێکی بەرچاو نیتراتی ئامۆنیۆمیان لە بێلژیکەوە هەناردەی فەڕانسە،یۆنان،ئیتالیا،ئیسپانیاو سویس کردووە وگومانی ئەوەیان لێ دەکرێت کە لە ئێستادا لەسەرتاسەری ئوروپا خەریکی کۆکردنەوەی ئەم مادەیە بن.
ناوبراو لەدرێژەدا وتی، هۆکاری کۆکردنەوەی ئەم مادەیە لەخاکی ئوروپا دا، ئاشکرایە کە حیزبوڵای لوبنان ئەم مادەیەی هەناردەی ئوروپا کردووە بۆ ئەوەی هەرکاتێک ئاغاکانیان لە تاران بەپێویستیان زانی، بتوانن هێرشی تیرۆریستی گەورەی پێ ئەنجام بدەن.
سیلز، لەبەردەوامی قسەکانی لەکۆبونەوەیەک دا کە بەشێوەی ئانلاین بەشداری کردبوو، داوای لەوڵاتانی ئوروپایی کردووە هەتا چالاکیەکانی ئەم گروپە چەکدارەی سەربە ڕژیمی ئاخوندی ئێران، لە وڵاتەکانیان قەدەغە بکەن.
زیاتر لە 57هەزار کەس بەواژۆکانیان داوایان لە فەڕانسە کردووە بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی لوبنان بگرێتە دەست، و هەروەها ژمارەیەک لە وڵاتانی ئوروپایی و لەوانە ئاڵمان وبریتانیا بەتەواوی ئەم گروپەیان بە نایاسایی لەقەڵەمداوە.
ناتان سێلز باقی وڵاتانیشی ئاگادارکردووەتەوە کە ئەگەر پێش بە چالاکیەکانی ئەم گروپە نەگرن، (حیزبوڵا) دەتوانێت بەردەوام پارە کۆبکاتەوە و بەکاری بێنێت بۆئەوەی هێزی زیاترکۆبکاتەوە بۆ ئەنجامدانی چالاکی تیرۆریستی.


4 ساڵ و 2 مانگ و 2 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 25 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئەمریکا حیزبوڵای لوبنانی بەبوونی کۆگای تەقەمەنی لە ئوروپا تۆمەتبار کرد

ئەمریکا حیزبوڵای لوبنانی بەبوونی کۆگای تەقەمەنی لە ئوروپا تۆمەتبار کرد



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن