خەباتمێدیا: لەکاتێکدا بەغدا و واشنتۆن لەبارەی چەندین بابەتی جیاواز وەکوو چارەنوسی هێزی نیزامی ئەمریکا لە عێراق وتووێژ دەکەن،گروپە چەکدارەکانی سەر بە ڕژیم، بە مو
خەبات مێدیا: لەکاتێکدا بەغدا و واشنتۆن لەبارەی چەندین بابەتی جیاواز وەکوو چارەنوسی هێزی نیزامی ئەمریکا لە عێراق وتووێژ دەکەن،گروپە چەکدارەکانی سەر بە ڕژیم، بە مووشەکی کاتیوشا" بنکەکانی ئەمریکا و هێزە یەکگرتوەکانیان کردە ئامانج. ئەم گروپانە بەردەوام هەڕەشەیان کردووە و دەڵێن: ئەگەر ئەمریکا بە پێچەوانەی ئەو گەڵاڵە کە لەمانگی ژانویە لەسەر بوونی نیزامی هێزە دەرەکیەکان لە عێراق، پەسەندکرا هەڵسوکەوت بکا و لە هەرکوێ نیشتەجێ بێ، دەبێتە ئامانجی ئێمە. ئەم گروپانە تا ئێستا بە پەنجا بۆردمانی موشەکی، چەندین شوێن لەناوچەی سەوزی بەغدا، کە سەفارەتی وڵاتانێک وەکو ئەمریکا و چهند وڵاتێکی دیکه لەوێیە، بونەتە ئامانجی ئەم هێرشانە. ئەم هێرشانە پاش کوژرانی تیرۆریست قاسم سلێمانی زیاتر بۆتەوە. توم حرب" بەڕێوەبەری یەکگرتویی ئەمریکایی خۆرهەڵاتی ناوەراست، لەوتووێژێک لەگەڵ ئێران وایر" وتی: تەقینەوەی بنکە نیزامیەکان و کونسولگەری دیپلۆماتیک لەعێراق، بەشێکە لە کردەوەی نیزامی ئیزایی ئێران و پەڕەسەندنی ڕەوتی دوژمنانەی ئەم وڵاتە لە دژی ئەمریکا وهاوپەیمانانی ،بەبێ ئەوەی شەڕی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا دەسپێبکات. چالاکی نیزامی ئیزایی" بە چالاکیەک دەڵێن کەلایەنێک بۆ فریودانی دوژمن یان کڕینی کات بۆ هێزەکانی خۆی دەیکات. تۆم حرب وتی: ڕژیمی ئێران وەکو ئەمریکا هێرشی نیزامی ناکات بەڵکو لەڕێگەی چەکدارانی نزیک بەخۆی لەدژی بەرژەندیەکانی ڕۆژئاوا کاردەکات. هەروەها حەشدی شەعبی و گروپەکانی سەربە ڕژیم گەورەترین مەترسی بۆ وڵاتی عێراقە.